ناوهڕۆك
ناساندن
تیپی مۆسیقای بابان (بە ئینگلیزی: Baban Musical Band) گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ زایینی لە شاری سلێمانی دامەزرا، یەکەم ئەلبوومیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمارکرد. ئەم تیپە بەبێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاکبوو، زۆرترین بەرهەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمارکراوە.
چالاکی
نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێشبردنی هونەری کوردی و پێشکەشکردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. ساڵی ١٩٨٥ گرووپ پێکهاتەیەکی دیکە لەخۆ دەگرێت و ئەمجارە بە ئەندامی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێت، هەر هەمان ساڵیش گۆرانیی (فەرەنجی پۆش)ـی نەجمەدین غوڵامی تۆمار دەکەن. (پەشیمانی) دوایین بەرهەمی ئەم تیپەیە و ساڵی ١٩٩٤ تیپەکە هەڵدەوەشێتەوە.
ئەندامان
دامەزرێنەرانی تیپەکە:
- کاوە مستەفا
- کامەران مستەفا
- نەریمان بابان
- پێشڕەو خالید ڕەشید
- دانا خالید ڕەشید
- ئاراس شێخ عارف
- هاودەمی فلووت
ئەندامانی دوای ١٩٨٥:
- نەریمان بابان
- سەرباز جەماڵ
- زانیار شێخ نووری
- کاوان عومەر
- ڕزگار عوسمان
- سەباح جەعفەر
- بژار دیلان
- حەمەعەزیز مەلا ڕەحیم
بەرهەمەکان
ئەو ساڵانەی ئەلبوومیان بڵاو کردووەتەوە:
- ١٩٨٣
- ١٩٨٥
- ١٩٨٦
- ١٩٨٨
- ١٩٨٩
- ١٩٩٢
بەشێک لە بەرهەمەکانی تیپەکە:
- وتم بە دڵەی هەژار
- من نەگۆڕاوم
- گوڵاڵە سوورە
- هەر وەکوو نەی
- بارانی بەهار
- دکتۆر
- دەسا ڕێگەم بدەن
- بە سەرخۆشم مەزانن
- دیتم لەناو دار و دەوەن
- تۆ هەوریت و باران خەم
- چراخ وەنەوشە
- سۆزەکەم
- هەرچی خەمە
- ساقی
- ئێوارەیە
- نازدار
- ژیان و ئەرکی ناخۆشی
- وەرە لام
- پرسیار
- شەهید
- ڕووخان