ناساندن
تەفسیری ڕامان لە ماناو مەبەستی قورئان (بە عەرەبی: تفسير رامان لمعنى القرآن والغرض منه، بە ئینگلیزی: Raman's interpretation of the meaning and purpose of the Qur'an)، یەکێکە لە تەفسیرە کوردییەکانی قورئان لە نووسینی ئەحمەد کاکە مەحموودە.
لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە نووسینی تەفسیرەکە کردووە و لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٧ لە هەڵەبجەی شەهید لە ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە نووسینی لێبووەتەوە، بەڵام بەهۆی کاری پێداچوونەوە و زیادکردن و گۆڕانکاری لە تەفسیرەکەدا تا ساڵی ٢٠٠٥ـی خایاند. لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەم جار چآپکرا و تا ساڵی ٢٠٢٠ شەش جار چاپکراوەتەوە بە تیراژی ١٨ هەزار دانە.
لەلایەن عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموودەوە کاری پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کراوە، هەروەها لێکۆڵینەوەی بۆ فەرموودەکانی ناو تەفسیرەکە کردووە.
تایبەتمەندییەکانی تەفسیرەکە
- لە دیارترین تایبەتمەندی تەفسیری ڕامان ئەوەیە کە تەفسیرێکی مامناوەندە، نە زۆر کورتە خوێنەر لێی تێنەگات، نە زۆر درێژەیشی پێدراوە کە خوێنەر ماندوو بکات.
 - لە سەرەتای هەموو سووڕەتێک پێشەکییەکی کورت لەسەر ناوەڕۆکی سووڕەتەکە نووسراوە، سەرجەم ئەو باس و خواسانەی کە سووڕەتەکە لە خۆی گرتووە بە کورتە لە پێشەکییەکەدا باسکراوە.
 - لە سەرەتای زۆربەی سووڕەتەکاندا هۆکاری هاتنە خوارەوەی سووڕەتەکەی دانراوە و هەر ئایەتێکیش هۆی هاتنە خوارەوەی لەگەڵ بووبێت دانراوە، بەڵآم تا هۆی هاتنە خوارەوەی (بوخاریی و موسلیم) هەبووبێت، هیچ گێڕانەوەیەکی تر دانەنراوە.
 - زۆر بە وردی باس لە بابەتی عەقیدەیی و بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت لەسەر زۆربەی بابەتە هەستیار و خیلافییەکان کراوە.
 - بەوردی تیشک خراوەتە سەر بابەتی ناو و سیفەتەکانی خوای پەروەردەگار و ڕاو بۆچوونی سەلەفی خستووەتەڕوو.
 - سەرجەم فەرموودە و دەقە عەرەبییەکانی ناو ئەم تەفسیرە کراوەتەوە بە کوردی.
 - سەرجەم فەرموودەكان (تخريج و تحقيق) بە شێوەیەکی زانستیانە کراون.
 - لە هەر شوێنێك پێویست بووبێت ڕێنمایی ئایەتەكان باسکراوە.
 
سەرچاوەکان
 547 بینین