نازەنین بەیاتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-18-11:13:00 - کۆدی بابەت: 9442
نازەنین بەیاتی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نازەنین بەیاتی (بە ئینگلیزی: Nazanin Bayati، بە فارسی: نازنین بیاتی)، خانمە ئەکتەرێکی ئێرانییە. لە فیلمی دەربەند لە ساڵی ٢٠١١ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، کە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.

ژیان

نازەنین بەیاتی لەدایکبووی ٥ـی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ـی شاری تارانی پایتەختی ئێرانە. دایکی نازەنین بەیاتی خەڵکی شاری قوم و باوکی خەڵکی تەفرەشە، هەروەها خاوەنی دوو خوشکە بە ناوەکانی نێدا و نەغمە و لە گەڕەکی مونیرییە دەژی. دەرچووی بەشی دیزاینی شانۆی زانکۆی ئازادی ئیسلامییە.

نواندن

بەیاتی جگە لە کاری دیزاینی شانۆ کە پسپۆڕی خۆی بووە، گرنگییەکی زۆریشی بە شانۆیی داوە. حەز و ئارەزووی بۆ نواندن لە وەرزی چوارەمی زانكۆ دەستی پێكردووە لەڕێی کۆمەڵێک خولی بنەڕەتییەوە، لە ڕێگەی یەكێك لە هاوڕێكانییەوە بۆ تاقیکردنەوەی فیلم دەچێتە ئۆفیسی دەرهێنەر شەهبازی و بەبێ وەرگرتنی وانە وەرگیرا.

نازەنین بەیاتی ساڵی ٢٠١١ لە یەکەم دەرکەوتنی سینەماییدا لە فیلمی دەربەنددا درەوشایەوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ باشترین ئەکتەری سینەمایی پاڵێورا. هه‌روه‌ها به‌هۆی نواندن له‌ زنجیره‌ی گۆڵشیفته‌دا، په‌یكه‌ری باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی ژنی له‌ نۆزده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی حافز به‌ده‌ستهێنا.

نازەنین بەیاتی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە بوکەڵەی "شەکرستان" وەک دیزاینەری سێت و دیزاینەری جلوبەرگ و ئەکتەری دەنگ بۆ کارەکتەرەکانی "ڕوئیا و خوێنەر" لەگەڵ حەسەن رادفەر کاری کردووە.

بەرهەمەکان

ساڵ

ناوی فیلم

ڕۆڵ

٢٠١١

دربند

نازەنین

٢٠١٣

مردن به وقت شهریور

پەریسا

ارسال یک آگهی تسلیت برای روزنامه

ڕەیحان

فرشته ها با هم می آیند

لەیلا

٢٠١٤

رخ دیوانه

غەزەل

طعم شیرین خیال

شیرین

٢٠١٥

مادری

نەوا

٢٠١٦

رفتن

مریەم

٢٠١٧

آینه بغل

مێهناز

مغزهای کوچک زنگ زده

مونا

٢٠١٨

زعفرانیه ۱۴ تیر

ماهروخ

دینامیت

ساناز

ژن خوک

ماهروخ

٢٠١٩

عروسی مردم

شیما

سگ‌بند

فەرزانە

٢٠٢٠

مجوز خروج

 

زمستان بود

شیرین

جوجه تیغی

 

٢٠٢٢

شادروان

پەری

زنجیرەکان

ساڵ ناوی زنجیرە ڕۆڵ
٢٠١٨ گلشیفته گولی دڵگوشا
٢٠١٩ مانکن هەمتا موهرەگان
٢٠٢٢ هفت ئانیل

 


سەرچاوەکان



634 بینین