ناوهڕۆك
ناساندن
تارا جاف (بە ئینگلیزی :Tara Jaff)، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی کوردە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە بەغداد لەدایکبووە، بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن، لە بەغداد فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە و شارەزای ئامێری ھارپ (چەنگ)یشە. لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆشتووە بۆ وڵاتی بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی ئامێری چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. فێربوونی زانستی مۆسیقای خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی میوزیکی نەخوێندووە. تارا جاف چەن ئەلبومێکی ھەیە و چەندین کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان ئەنجامداوە. لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا لە چەند جێگەیەک بە ئامێری چەنگ مۆسیقای ئارام بۆ نەخۆشەکان دەژەنێ.
بەرهەمەکانی
- دڵەی دێوانەم: شیعری بێسارانی، مەولەوی، نەورۆز عەباس، فۆلکلۆر.
گۆرانییەکان
- یاران
- ڕۆحی ڕەوان
- جەژنانە
- دڵی دێوانەم
- هەورەمان
- سەمفۆنیای گومان
ئاسەوار (وتووێژی چەنگ و نەی)
- نەی: فەردین لاھوورپوور
- چەنگ: تارا جاف
تەمبوور و چەنگ
- چەنگ: تارا جاف
- تەمبوور: جەمیل قۆچگری
- دەنگ: تارا جاف، جەمیل قۆچگری و ئاینور دۆغان
- شێعر: بێسارانی، فەقێ تەیران، عەلی ئەشرەف عەزیززادە، فۆلکلۆر
سەرچاوەکان
197 بینین