ناوهڕۆك
سەرەتا
خواردنەوە وزە بەخشەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟ (بە عەرەبی: ماذا تفعل مشروبات الطاقة للجسم؟، بە ئینگلیزی: ?What do energy drinks do to the body)، خواردنەوە وزە بەخشەکان کۆمەڵێک زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەت ئەگەر ڕۆژانە یان بە بەردەوامی و بڕێکی زۆری لێ بخورێتەوە.
زیانە تەندروستییەکان
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەکوو قورحەی گەددە، سورێنچک، گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک و سکچوون.
- زیادبوونی ئەگەری شکانی ئێسک و درز بەهۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونکە ڕێگا دەگرێت لە هەڵمژینی کانزای کالسیۆم.
- بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی کافایین کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشک، دەمار، دەروونی مرۆڤ.
- زیادبوونی دڵەڕاوکێ، نائارامی، تووڕەیی، هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی و کەمی سەرنجدان.
- دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسنی لەش و کەمخوێنی.
- تێکچوونی ئاستی شەکرەی خوێن، زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی زۆری کێش و ئەگەری قەڵەوی.
- تووشبوون بە نەخۆشی شەکره.
- زیادبوونی لێدانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
- گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .
- کلۆربوونی ددان و خوراننی چینی مینای ددانەکان.
- تووشبوون بە هەستیاریی وەکوو خورانی پێست یان کۆکە.
- گیرانی بۆریچکەکانی هەناسە.
- تێکچوونی خەو.
- سەرئێشە.
- ئالوودەبوون لەسەر خواردنەوە وزە بەخشەکان.
سەرچاوەکان
246 بینین