ناوهڕۆك
بۆچی بە بەردەوامیی شتمان بیردەچێتەوە؟
هەندێک جار لەبیرچوونەوەی شتە گرنگەکان وادەکات لە ژیانی ڕۆژانەماندا دووچاری چەندان گرفت ببینەوە، تەنانەت ڕەنگە لە شوێنی کارەکەشمان ڕووبەڕووی کێشەی گەورە ببینەوە.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترترین هۆکارەکانی بیرچوونەوە کردووە کە بریتین لە:
- بەکارهێنانی هەندێك دەرمان: وەک هەندێك دەرمانی دژی دڵەکزێ، چارەسەری ڕاگیرنەکردنی میز، هەندێك دەرمانی دژە خەمۆکی، دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە
- خەمۆکی: یەکێک لە نیشانەکانی خەمۆکی شت بیر چوونەوەیە
- دڵەڕاوکێ و قەلەقی و فشاری دەروونی و جەستەیی و ترسی بەردەوام و زۆر
- کێشەکانی خەو و شەونخوونی بەردەوام و نەخەوتن بۆ ماوەی پێویست
- زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان
- کەمی ڤیتامین B1 وB12
- سستی غودەی تەمەڵ.
- بەرزی ئاستی کالسیۆم لە خوێندا
سەرچاوەکان
461 بینین