ناوهڕۆك
دڵەکزێ چییە؟
دڵەکزێ (بە ئینگلیزی: Heartburn، بە عەرەبی: حرقة المعدة) بریتیە لە هەڵگەرانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک .هەست کردن بە سووتانەوە لە بەشی سەرەوەی گەدە و بەرەو قوڕگ، هەندیک جار گەیشتنی ئەو ترشەلۆکە بۆ ناو دەم.
هۆکارەکانی دڵەکزێ چییە؟
پسپۆڕێکی تایبەت بە نەشتەرگەریی گشتی ئاماژەی بە هۆکارەکانی دڵەکزێ کردووە، گەڕاندویەتییەوە بۆ خواردنی میوە و مزرەمەنییەکان و خواردنەوەی قاوە لە شەودا.
- خواردنەوەی قاوە، خواردنەوە گازییەکان. خواردنەوە کحولییەکان، سۆدا و ھەر خواردنەوەیەک کافایینی تیدایە بەتایبەت لەشەواندا.
- مزرەمەنییەکان وەکوو لیمۆ، ئەنەناس و پرتەقاڵ ھۆکارێکن بۆ دڵەکزێ.
- ئیشی ھەویری، بە تایبەتی کاتێک زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک و جۆرەکانی تر.
- خواردنی سوورکراوە و ئەو خواردنانەی لەکاتی ئامادەکردنی ڕۆنی زۆر بە کاردەھێنرێت.
- جگەرەکێشان، زیادەڕۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان، چونکە هۆکارن بۆ لاوازکردنی کۆئەندامی دەمار.
- زیادبوونی کێش، قەڵەوی و دووگیانی لە ئافرەتان ھۆکاریکی تری دڵەکزێن.
- پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلێکی تەسک و ناڕەحەت.
- .بەکارهێنانی هەندیک دەرمانی ئازارشکێن
- .ھەوکردنی گەدە
خۆپاراستن لە دڵەکزێ
- دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش و وەرزش کردن.
- دورکەوتنەوە لە خواردنە زۆر چەورەکان و زۆر خواردنەوەی قاوە و شکولاتە.
- زیادەڕۆیی نەکردن لە خواردن.
- بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن لە ژێر چاودێری دکتۆر.
- لەبەرنەکردنی جلوبەرگی زۆر تەسک.
- دوورکەوتنەوە لە خواردن سێ بۆ چوار کاتژمێر بەر لە نووستن.
- چارەسەرکردنی هەوکردنی گەدە ئەگەر هەبوو.
سەرچاوەکان
224 بینین