ناوهڕۆك
سەرەتا
ئەو کەسانەی کە دەرمان و حەب بەکاردەهێنن پێویستە ئاگاداری کاتی خواردنی حەبەکانیان ببن چونکە هەندێك جۆری حەب و دەرمان دەبێتە هۆی خەوزڕان.
ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی خەوزڕان
توێژینەوەیەک ئاماژەی بە سێ جۆر حەب کردووە کە خەو دەزڕێنن و باشترە بەر لە خەوتن نەخورێن، کە بریتین لەمانە:
- ڤیتامینەکان: چونکە خانەکانی جەستە و کۆئەندامی دەمارت چالاک دەکەن و دەبنە هۆی بێداریی.
- ئەو دەرمانانە دەبنە هۆی میزکردن: ئەم دەرمانە ناهێڵێت کەسەکە بە ئارامی بخەوێت و وایلێدەکات بەردەوام بچێتە تەوالێت بۆ میزکردن.
- ئازارشکێنەکان: ئەو دەرمانە ئازارشکێنانەی کە پاراسیتامۆڵ و کافایینیان تێدایە دەبنە هۆی خەوزڕان.
سەرچاوەکان
265 بینین