️ئەو پشکنینانەی پێویستە ھەموو کەسێک ئەنجامی بدات

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-27-14:17:00 - کۆدی بابەت: 13757
️ئەو پشکنینانەی پێویستە ھەموو کەسێک ئەنجامی بدات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەموو کەسێک پێویستە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەرنامە بۆ داڕێژراو کۆمەڵە پشکنینێک ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی خۆی، هەندێک لەم پشکنینانە لە تەمەنێکی دیاری کراودا پێویستە، هەندێکیان بۆ ڕەگەزێک یان حاڵەتێکی دیاری کراوە.

ئە‌و پشكنینانە‌ی پێویستە‌ ھە‌موو كە‌سێك ئە‌نجامیان بدات و تایبەتە بە ژنان و پیاوان

▫️پەستانی خوێن: 

- کەی: ھەر تەمەنێک، بە تایبەت دوای 40 ساڵی.
- چەند: خوار 140 لەسەر 90 ئاساییە، لەمە زیاتر نائاساییە. 
* چۆن: ئەگەر ئاسایی بوو ساڵی جارێک، ئەگەر بەرز بوو پێویستە چارەسەر وەربگرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت.

▫️پشکنینی چەورییەکانی خوێن: 

-کەی: دوای 20 ساڵی
-چەند : 
1-کۆلیستیرۆڵ: خوار 200mg/dl
2-ترایگلیسیراید: خوار 150mg/dl
- چۆن: ئەگەر ئاسایی بوو 5 ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو 6 مانگ جارێک.
- پێویستە پشکنینەکە بە برسێتی بکرێت (12 کاتژمێر نان نەخورێت).

▫️پشکنینی شەکری خوێن: 

- کەی: دوای 45 ساڵی، زووتر ئەگەر مەترسی لەسەر بوو (قەڵەوی، شەکرە لە خێزانەکەدا).
- چەند: 
1-ڕێژەکە بە برسێتی (12 کاتژمێر) : خوار 120mg/DL
2-ڕێژەکە دوای خواردن (2 کاتژمێر): خوار 200mg/dl
-چۆن : ئەگەر ئاسایی بوو 3 ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو چارەسەر وەردەگرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.

▫️پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن: 

-کەی: دوای 50 ساڵی، دوای دە ساڵی ئەگەر خزمی پلەیەک شێرپەنجەی کۆڵۆنی ھەبێت.
- چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ و برین نەبێت).
- چۆن : 
1-پشکنین بۆ خوێنی نادیار لە پیساییدا: ساڵی 1 جار.
2-ھەناوبینی : سیگمۆیدۆیکۆپ (5ساڵ جارێک). کۆڵۆنۆسکۆپ (10ساڵ جارێ).

▫️پشکنینی ڤایتامین D

- کەی: دوای 40 ساڵی

-چەند:50_70  ng/ml

-چۆن: ساڵی جارێک

▫️پشکنینی ڕژێنی سایرۆید (غودە) : 

-کەی: دوای 35 ساڵی.
-چەند: 
TSH : 5.2_0.32
T 4 : 12.5_4.7
T3 : 2.1_ 0.6
چۆن : ساڵی جارێک

تایبەت بە ژنان

▫️پشکنینی چڕی ئێسک (DEXA): 

-کەی: دوای 60 ساڵی
-چەند: زیاتر لە (1)
-چۆن : 5 ساڵ جارێک

▫️وێنەی تیشکی مەمک (مامۆگرافی): 

- کەی: دوای 45 ساڵی
- چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ نەبێت)
-چۆن : ساڵی 1 جار.

تایبەت بە پیاوان

▫️پشکنینی تایبەت بە شێرپەنجەی پڕۆستات (PSA):

-کەی : دوای 50ساڵی
-چەند: زیاد لە 4ng/ml 
-چۆن : ساڵی 1 جار


سەرچاوەکان



246 بینین