ناوهڕۆك
ناساندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی له کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی له کوردستان/عێراق بزوتنەوەیەکی سیاسی جیھادیی ئیسلامییە و لەسەر پەیڕەوی ئەهلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی لە کوردستاندا.
دامەزراندن
- ساڵی 1987 لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی "شێخ عوسمان عەبدولعەزیز" لە ئێران دامەزرا.
- یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی عێراق ڕاگەیەنراوە.
ئەزمونی سیاسی
- بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد له 1992دا، هاوكات ڕابه‌ری ئه‌و ده‌می بزتنه‌وه‌ی ئیسلامیی "شێخ عوسمان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز" بۆ پۆستی "ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد" كاندید كرا، به‌ڵام بزووتنه‌وه نه‌یتوانی هێڵی 7%ی یاسایی ده‌نگه‌كان وه‌ربگرێت و بگاته په‌رله‌مان.
- له 27/12/1993 له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، دووچاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی و براكوژییهكی سه‌خت بوویه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌موو بنكه و باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كۆنترۆڵ كران، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان باره‌گاكانیان له‌ده‌ستدا، به‌ناچاری ئاواره‌ی ئێران بوونه‌وه، و له‌وێ سه‌رله‌نوێ بۆ شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی خۆیان ڕێكخسته‌وه.
- دووباره له‌ساڵی 1997 شه‌ڕ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و یه‌كێتیی نیشتمانییدا هه‌ڵسایه‌وه، و ئه‌مجاره‌یان به ڕێككه‌وتنی تاران كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان ئه‌و دوو هێزه هێنرا.
- لە ساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی‌دا كه "مەلا سدیق عەبدولعەزیز" سەرکردایەتی دەکرد، یه‌كیان گرت، و بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی‌یان ڕاگەیاند.
- ئەم یەکبونە زۆری نه‌خایاند و له مانگی ٥ـی 2001 دابه‌ش بوونەوە.
- بووە ھۆی دابەش بوونی بزووتنەوە بۆ سێ بەش، بزووتنەوەی ئیسلامی له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی "شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز" مایه‌وه، کۆمەڵی ئیسلامی کە دواتر لە ساڵی ٢٠٢١ ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆمەڵی دادگەری بە سەرکردایەتی "عەلی باپیر"، ئەنسارولئیسلام بە سەرکردایەتی "مەلا کرێکار" كه دواتر ناویان گۆڕی بۆ "جوندولئیسلام" و شه‌ڕیان له دژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
- دوای ئەم جیابوونەوانە، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی توشی لاوازیەکی گەورە بوو.
- له‌پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، دیسانه‌وه سه‌ركرده و كادیره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دووچاری گۆشه‌گیری بوونه‌وه، ڕابه‌ری ئه‌و كاته‌ی بزوتنه‌وه "شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز" له‌مانگی ٧ـی 2003دا، له‌لایه‌ن هێزێكی مارێنزی ئه‌مریكاییه‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانیدا ده‌ستگیركران و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌زیندانی ئه‌مریكاییه‌كاندا مانه‌وه.
- وێڕای ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له‌سه‌ری بوو، لە ھەڵبژاردنی 25/07/2009 توانیان 2 کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بھێنن.
-ڕابه‌ری ئێستای بزوتنه‌وه "شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز"ـه كه توانیویه‌تی به‌شێك له فشاره‌كانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه‌م بكاته‌وه.
کەسایەتییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی
- عوسمان عەبدولعەزیز ڕابەر و دامەزرێنەری بزووتنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە دیمەشق کۆچی دوای کرد.
- عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.
- سدیق عەبدولعزیز ڕابەر. لە نزیک کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ئێوارەی ھەمان ڕۆژ لە ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردرا.
- مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی کردوە.
- کەمال ڕەحیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- کامیل حاجی عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وەزیری ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینی لە ساڵانی ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١٣.
- محمد عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- عیرفان عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕابەری بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستان لە ئێستادا.
- ئەنوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- محمد بازیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (دواتر جیابۆوە و پارتی داد و گەشەی دامەزراند).
- عەبدوڵڵا وەرتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی بزووتنەوە.
- منیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی.