ناوهڕۆك
ناساندنی حیزبی بەعس
پارتێکی نەتەوەیی عەرەبییە پەیڕەوی لەبیری سۆشیالیستی دەکات، فەرمانڕەوای دەوڵەتی عێراقی کردوە تاوەکو ساڵی 2003 ئەمریکا کۆتایی پێ هێنا، لەپاش ئەوەی لە 2006 سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبەکە و سەرۆکی عێراق لەسێدارە درا حیزبی بەعس سەرباری ئەوەی هەڵوەشابوەوە لەلایەن ئەمریکاوە هیچ کار و چالاکییەکیان ڕێگای پێنەدەدرا بەڵام عێزەت ئیبراهیم وەک سەرۆک ناسێنرا.
دامەزراندن و گەشەسەندن
لە 4/4/1947 لەسەر دەستی میشێل عەفلەق، سەلاح بەیتار، جەلال سەید و وەهیب غانم لە سوریا دامەزرا، پابەندی بیری ناسیونالیستی عەرەبی بوو، لە کۆنگرەی 1947 سێ پەیامی دیار و بەرچاویان هەبو 1- خەبات دژی داگیركاری 2 کارکردن بۆ یەکگرتنی هەمو عەرەب لەژێر چەتری یەک دەوڵەت 3- زیندوکردنەوەی گیانی عەرەبچێتی، وە پەیامەکەیان بڵاوکردەوە: 'یەک نەتەوەی عەرەب خاوەن پەیامێکی زیندوو.
ئهزموونی حیزبی بەعس
- بەسەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف لە 14ی تەموزی 1958 دا کودەتایان بەسەر پاشایەتی عێراقدا کرد و مەلیک فەیسەڵ و عەبدولئیلای جێنشین و نوری سەعیدیان کوشت و عێراق ئارامی نەگرت و ماوەی نێوان 1958 – 1968 بەسەردەمی کودەتاکان ناسرا.
- عەبدولکەریم قاسم کە کەسێکی شیوعی بو دەسەڵاتی گرتە دەست و بوبە زەعیمی عێراق.
- 1963 ئەفسەرە بەعسییەکان کودەتایەکی خوێناوییان کرد بەسەر عەبدولکەریمدا و کابینەیان بەسەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف پێکهێنا، عەبدولسەلام کەسێکی میانڕەوبوو ئەحمەد حەسەن بەکری کرد بەجێگری خۆی و توندڕەوەکانی دورخستەوە.
- پایزی 1969 بەعسییەکان حوکمی عەبدولسەلامیان لابرد و ئەحمەد حەسەن بەکریان کرد بەسەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕش و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەدام حسەین کرا بە جێگری و بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ.
- هاوینی 1979 ئەحمەد حەسەن بەکر دەستبەرداری دەسەلاتەکانی بوو، سەدام حسەین بوو بە سەرۆک کۆمار.
- لە عێراق 22 لقی حیزبییان هەبوو، پێکهاتەی حیزبییان ئەندام سەرەتا لەژێر چاودێری و ڕاهێناندا دەبو، دواتر نەسیری پلە 2، نەسیری پلە 1، موئەییەد، هاوڕێ (صدیق) هەبو، هەركەسیش خیانەتی بكردایە لە سێدارە دەدرا.
- لە مانگی 5/ 2003 فەرمانڕەوای مەدەنی عێراق پۆڵ برێمەر کە کەسێکی ئەمریکی بوو، هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعسی ڕاگەیاند، هەمو بەرپرسەکانی لەسەر کارلابرد و لێپرسینەوەی لەگەڵیان دەستپێکرد.
- پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی 31/12/2006 سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبی بەعس و سەرۆکی 24 ساڵی عێراق لە سێدارە درا بەدەستی شیعەکان، عێزەت دوری پەیامێکی دەنگی تۆمارکراوی بڵاوکردەوە بۆ ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و خۆی وەک سەرۆکی حیزبەکە ناساند.
- لە مانگی 7/2010 دیسان تۆمارێکی تری دەنگی بڵاوکردەوە کە تەنها حیزبی بەعس پارێزەری ڕاستەقینەی عێراقیەکانە.
- لە 2012 دوری بەڵێنی دا حیزبەکەیان خەبات بکات تاوەکو وڵات بەتەواوی ڕزگار دەکەن.
سەرچاوەکان
2204 بینین