ژمارەی دەوڵەتەکانی جیهان چەندە؟

له‌لایه‌ن: - محمد حیكمه‌ت - به‌روار: 2021-04-19-19:00:00 - کۆدی بابەت: 103
ژمارەی دەوڵەتەکانی جیهان چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

ژمارەی دەوڵەتەکانی جیهان چەندە؟

لەبارەی ژمارەی دەوڵەتەکانی جیهان ڕای جیاواز هەیە، ئەویش بەهۆی ئەو ململانێیەی لەسەر هەندێک ناوچە هەیە لە جیهاندا، بەشێوەیەکی ڕەسمی 193 دەوڵەت هەیە کە ئەندامن لە نەتەوەیەکگرتووەکان، فەڵەستین و فاتیکان دوو دەوڵەتن کە ئەندام نین لەم ڕێکخراوە، کە بەم شێوەیە ژمارەی دەوڵەتەکانی جیهان دەبێتە 195 دەوڵەت.

ژمارەی دەوڵەتی کیشوەرەکان

کیشوەر گەورەترین یەکەی دابەشبوونی جوگرافیە لە زەویدا، ژمارەی کیشوەتەکان لە جیهاندا 7 کیشوەرە و ڕیزبەندیەکەشیان لە گەورەوە بۆ بچووک بەم شێوەیە (ئاسیا، ئەفریقا، ئەمەریکای باکور، ئەمەریکای باشور، ئانتراکتیکا، ئەوروپا، ئوستراڵیا)، دابەشبوونی دەوڵەتەکانیش بەسەر ئەم کیشوەرانەدا بەم شێوەیە (45 دەوڵەت لە ئەفەریقا، 48 دەوڵەت لە ئاسیا، 44 دەوڵەت لە ئەوروپا، 14 دەوڵەت لە ئۆقیانوسیا، 33 دەوڵەت لە ئەمەریکای باشور (ئەمەریکای لاتین) دوو دەوڵەت لە ئەمەریکای باکور .

گەورەتین دەوڵەتی جیهان 

کۆماری ڕوسیا بە گەورەترین دەوڵەت دادەنرێت لەڕووی ڕوبەرەوە، بە ڕوبەری 17098242 کیلۆمەتری چوارگۆشە، کە لەم ڕوبەرە 16377742 کیلۆمەتری چوارگۆشەی وشکانی پێکدێنێت و 720500 کیلۆمەتری چوارگۆشەش ڕوبەری ئاوی پێکدێنێت، بەم ڕوبەرە گەورە 14 دەوڵەت دەکاتە دراوسێی خۆی کە ئەمانەن (بیلاڕوس، لیتوانیا، لاتیفیا، ئیستوانیا، فینلاندا، نەرویج، پۆڵەندا، کازاخستان، ئۆکرانیا، کۆریای باکور، چین، مەنگۆلیا، ئازەرباینجان، جۆرجیا).


سەرچاوەکان



6497 بینین