کێک بە کرێمی شانتی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-04-22:15:00 - کۆدی بابەت: 331
کێک بە کرێمی شانتی

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

4 هێلكه‌ 

كه‌وچكێك ڤانێلا 

شیری شل 

75 میلیلیتر زه‌یت 

75 میلیلیتر شه‌كر 

دوو كوپ ئارد

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ پیكیمپاوده‌ر 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- زه‌ردێنه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌كر و شیر و زه‌یته‌كه‌ له‌خه‌ڵاته‌ی كاره‌بای وه‌ك سۆسی لێبكه‌ 

2- یه‌ك كوپ ئارد له‌گه‌ڵ پیكینپاوده‌ره‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ بیكه‌ره‌ گیراوه‌ی زه‌ردێنه‌كه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌ 

3- پاشان كوپه‌ ئارده‌كه‌ی تری تێبكه‌و تێكه‌ڵی بكه‌ 

4- سپێنه‌كه‌ جوان به‌خه‌ڵاته‌ بیكه‌ به‌كرێم واته‌ بیكه‌ به‌مارینگ پاشان به‌كه‌وچكێك به‌سێ جار تێكه‌ڵی گیراوه‌ی كێكه‌كه‌ی بكه‌و بیكه‌ره‌ قاڵبه‌كه‌و ڕێكی بكه‌ 

5- فڕنه‌كه‌ت گه‌رم كردبێت پێش دروست كردنی كێكه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ خوله‌ك له‌سه‌ر پله‌ی 220 بێت ده‌ خوله‌ك بیكه‌ره‌ سه‌ر پله‌ی 140 برژاندنه‌كه‌ی ماوه‌ی 20 تا 30 خوله‌كی ده‌وێت 

پێویستییه‌كان بۆ ڕازاندنه‌وه‌

گوێزی كاكڵه‌ كوێز هه‌ویری باده‌م له‌گه‌ڵ كرێمی شانتی

ئاماده‌كردنی كرێمه‌كه‌ 

دوو كیس كرێمی شانتی یه‌ك یه‌ك كوپ شیری شلی سارد به‌خه‌ڵاته‌ بیگره‌وه‌و پێنج خوله‌ك بیكه‌ره‌ سه‌لاجه‌ 

ڕازاندنه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ 

1- كێكه‌كه‌ بكه‌ به‌ دوو قاشه‌وه‌ نیوه‌ی كرێمه‌كه‌ بكه‌ به‌ به‌ینی دوو قاشه‌كه‌ ئه‌وه‌ی تری مایه‌وه‌ كێكه‌كه‌ی پێ داپۆشه‌ 

2- هه‌ویری باده‌مه‌كه‌ به‌ تیرۆك بكه‌ره‌وه‌و به‌قیاسی كێكه‌كه‌ بیبڕه‌ به‌س بۆ سه‌ه‌ره‌وه‌ی ڕوی كێكه‌كه‌ 

3- به‌ڕێكی دایبنێ به‌چه‌قۆیه‌ك یه‌ك زائید بكه‌ره‌وه‌ ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی بۆ جوانی هه‌ڵیگێڕه‌وه‌ وه‌ك گوڵی لێبێت 

4- گوێزی ورد كراو بۆ قه‌راغه‌كانی كاكڵه‌ كوێز بۆ ڕووه‌كه‌ی


سەرچاوەکان



1012 بینین