ناوه‌ڕۆك
پێویستیه‌كان
سێ هێلكه
په‌رداخێك شه‌كر
ئاوی یه‌ك لیمۆ
توێكڵی یه‌ك لیمۆ
دوو قه‌تره تامی لیمۆ یان گوڵاوی لیمۆ
نیو په‌رداخ شیری شل
كه‌مێك خوێ
یه‌ك كیسه ڤانێلا
یه‌ك كیسه‌ی 15 گرامی پیكیمپاوده‌ر
سێ ڕوبعی په‌رداخێك ڕۆنی زه‌یت
ئارد به‌پێی پێویستی گراوه‌كه‌ت
شێوازی ئاماده‌كردن
1- قاڵبه‌كه كه‌ره و ئاردی پێوه ده‌كرێـت
2- فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 180 سه‌روخوار به‌یه‌كه‌وه دایگیرسێنه
3- ده‌توانی گیراوه‌كه‌ت بكه‌یته دوو قاڵبی باریك یان قاڵبێكی گه‌وره
4- هێلكه و ڤانێلا و شه‌كر جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان شیر و ئاوی لیمۆ و زه‌یته‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت
5- ئارد و پیكیمپاوده‌ر و خوێ ببێژه‌ره‌وه‌و توێكڵی لیمۆكه‌ی تێبكه‌و بیكه‌ره گیراوه‌كه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌و پاشان ده‌كرێته قاڵبه‌كه‌و ده‌برژێنرێت
6- بۆ ڕازاندنه‌وه ده‌توانی كونجی بكه‌یته بنی قاڵبه‌كه یان شه‌كری بۆدره كه‌مێك شیر تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیكه‌یته سۆسه بۆ دوای ساردبونه‌وه بیكه‌یت به‌سه‌ریدا