ناوهڕۆك
سەرەتا
کێکی ڤانێلا (بە عەرەبی: كیكة الفانيليا، بە ئینگلیزی: Vanilla cake)، یەکێكە لە شیرینییە بەتام و چێژەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن و دەتوانن بە جۆرەها کەرەستەی جیاواز ئامادەی بکەن.
کەرەستەکان
- کوپ و نیوێك ئارد
- ١ کەوچکی گەورە بەیکینگ پاودەر
- نیو کەوچك خوێ
- نیو کوپ کەرە
- یەك کوپ شەکر
- دوو هێلکە
- یەك کەوچك ڤانێلا
ئامادەکردنەکەی
- فڕنەکە گەرم بکە بە پلەی ٤٠٠ سیلیزی و سینییەك بۆ کێکەکە ئامادە بکە و بە ڕۆن چەوری بکە.
- ئاردەکە لەگەڵ بەیکینگ پاودەر و خوێیەکە تێکەڵبکە.
- دواتر کەرە بە میکسەری کارەبایی تێکەڵ بکە تاکوو وەكوو کرێمێکی لێدێت.
- شەکر و هێلکە و ڤانێلاکەش تێکەڵ بکە.
- دواتر شیری تێبکە و تێکەڵ بەیەکیان بکە.
- لە کۆتاییدا گیراوەی ئاردەکە بکە بەسەریدا و بەباشی تێکەڵیان بکە.
- هەویرەکە بکەرە سەر سینییەکە و بۆ ماوەی ٣٠-٣٥ خولەك بیبرژێنە.
دواتر لە فڕنەکە دەریبهێنە و بۆ ماوەی ١٠ خولەك دایبنێ تا سارد دەبێتەوە ئینجا پێشکەشی بکە.
سەرچاوەکان
592 بینین