ناوهڕۆك
ئەرکەکانی فەرمانبەر
فەرمانبەر پابەند دەبێت بەم ئەركانەی خوارەوە:
یەكەم: جێبەجێ كردنی كاروبارەکانی وەزیفەكەی بە ئەمانەت و هەست كردن بە لێپرسراوێتی.
دووەم: پابەند بوون بە وادەکانی كار كردن و دوانەكەوێت لە كارەكەی تەنیا بە روخسەت بێت و تەرخانكردنی هەموو كاتەكانی دەوامی فەرمی بۆ كارکردن.
سێیەم: رێزگرتن لە سەرۆکەکانی و پابەند بوون بە رەوشت و گیانی وەرزشی لە كاتی ئاخاوتن لەگەڵیان و گوێڕایەڵی فەرمانەکانیان بێت دەربارەى بە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان لە سنووری رێگاپێدراو لە یاسا و پەیڕەو و رێنماییەكان، ئەگەر هاتوو ئەم فەرمانانە سەرپێچی بوون ئەوا لە سەر فەرمانبەرەکەیە کە بۆ سەرۆکی خۆی روون بکاتەوە بە نووسین رووی ئەم سەرپێچییە و پابەند نابێت بە جێبەجێكردنی ئەم فەرمانانە، تەنیا ئەگەر سەرۆکەکەى بە نووسین جەختی لە سەر كردەوە، لەو كاتەدا سەرۆكەكە بەرپرسیارە لە سەرپێچییەکە..
چوارەم: مامەڵە كردن لەگەڵ فەرمانبەرانی خوارووی خۆی بە باشی بەوەی كەوا شكۆمەندییان بپارێزرێت.
پێنجەم: رێزگرتن لە هاووڵاتیان و ئاسانكاری كردنی بەجێ گەیاندنی مامەڵەكانیان.
شەشەم: پارێزگاری كردن لە موڵك و ماڵی دەوڵەت كە لە لایەتی یان لە ژێر دەستی (تحت تصرفه) و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی راست و دروست..
حەفتەم: نەدركاندنی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەى كە سەیریان دەکات بە حوکمی وەزیفەکەى یان لە كاتی كارەكەی، ئەگەر هاتوو بەسروشت نهێنی بوو یان (مەترسی درکاندنی) ببێتە زیان گەیاندن بە دەوڵەت، یان بە كەسەكان یان لە لایەن سەرۆکەکانی فەرمانی پێ كرا بوو كەوا نەیدركێنێ، ئەم ئەركە بەردەوام دەبێت پابەندی بێت تا دوای تەواو بوونی خزمەتەکەشی، نابێت بە هیچ شێوەیەك لە دوای خانەنشین كردنی یان كوتایی هێنانی خزمەتەكەی دیكۆمێنتی فەرمی نهێنی لای خۆی هەڵبگرێت.
هەشتەم: پارێزگاری كردن لە شكۆی وەزیفەی گشتی و دوور كەوتنەوە لە هەموو شتێك كەوا زیان بە رێزگرتنی پێویست بگەیەنێت، جا چ ئەگەر هاتوو لە كاتی بەجێ گەیاندنی كارەكانی بێت یان لە دەرەوەی كاتەكانی دەوامی فەرمیی بێت.
نۆیەم: رێگەگرتن لە بەدی هێنانی هەر دەستكەوتێك یان هەر قازانجێكی شەخسی بۆ خۆی یان بۆ هەر كەسێكی تر بە سوود وەرگرتن لە وەزیفەکەى.
دەیەم: گەڕاندنەوەی گشت ئەو كەلوپەل و ئامێرانەی كەوا لە ژێر رکێفیدایە بۆ جێگای تایبەتی خۆی لە كاتی كۆتایی هاتنی كاری رۆژانە تەنیا ئەگەر سروشتی كارەكەی وا پێویست بكات.
یازدەم: رەچاو كردنی ئەو یاسا و رێسا و رێنماییانەی كە تایبەتن بە پاراستنی تەندروستی گشتی و سەلامەتی لە كار كردن و خۆپاراستن لە ئاگركەوتنەوە.
دوازدەم: هەڵسان بە ئەركەكانی وەزیفەکەى کە بڕیاردراوە لە یاسا و رێسا و رێنماییەكان.
قەدەغە کراوەکان لە فەرمانبەر
ئەمانەی خوارەوە لە فەرمانبەر قەدەغە دەکرێت:
یەكەم: كۆكردنەوە لە نیوان دوو وەزیفە بە سیفەتی بنەڕەتی یان كۆكردنەوە لە نێوان وەزیفەیەك و هەر كارێكی تر تەنیا بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە نەبێت.
دووەم: پیادە كردنی كارە بازرگانییەكان و دامەزراندنی كۆمپانیاكان و ئەندام بوون لە ئەنجوومەنی كارگێڕی کۆمپانیاکان جگە لە:
أ- كڕینی پشكەکانی كۆمپانیا هاوبەشەكان.
ب- ئەو كارانەی كە پەیوەندی بە سامانی فەرمانبەرەوە هەیە كە بە هۆی میرات بۆی ماوەتەوە یان بەڕێوە بردنی پارە و پوولی هاوسەری یان نزیکەکانی تا پلە سێ كە بە میرات بۆیان ماوەتەوە، لە سەر فەرمانبەرەکەیە كە فەرمانگەكەی خۆی ئاگادار بكاتەوە لە ماوەی 30 رۆژ و لە سەر وەزیرە ئەگەر بینی كاریگەری دەبێت لە سەر جێبەجێ كردنی ئەركەكانی فەرمانبەر یان زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت، سەرپشكی بكات لە نێوان (مانەوە لە وەزیفەكەی و پاكتاو كردنی ئەم سامانە یان وازهێنان لە بەڕێوە بردن لە ماوەی سالێك لە رێكەوتی ئاگاداركردنەوەی) یان (داواكاری وازهێنان -استقالة- یان ئیحالە کردنی بۆ خانەنشینی).
سێیەم: بەشداری كردن لە كەمكردنەوكان (مناقصات).
چوارەم: بەشداری كردن لە زیاد كردنەکان (مزایدات) کە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ئەنجامی دەدەن، بۆ فرۆشتنی موڵک و ماڵی گواستراوەو نەگواستراوە ئەگەر هاتوو رێگە پێدرا بوو (مخول) بە پێی یاسا بۆ پەسند كردنی فرۆشتنەكە بە مەبەستی (ئیحالەى بنبڕی) یان ئەندام بێت لە لیژنەكانی خەمڵاندن یان فرۆشتن یان بڕیاری فرۆشتن یان بەكرێدانی ئەم موڵك و ماڵانە لەلایەن خودی فەرمانبەرەکەوە درا بێت، یان ئەگەر فەرمانبەر بێت لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە یان هاوتاكەی كە خاوەنداریەتی موڵك و ماڵە فرۆشراو یان بەكرێدراوەكەیە..
پێنجەم: بەكار هێنانی كەلوپەل و ئامێر و هۆیەکانی گواستنەوە و... هتد کە خاوەنداریەتی بۆ فەرمانگەکانی میری و كەرتی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ مەبەستە تایبەتییەکان.
شەشەم: بەكار هێنانی هەر مەكینەیەك یان ئامێرێك یان هەر ئامێرێك لە ئامێرەكانی بەرهەم هێنان، كە لە لایەن سەرۆكی راستەوخۆی رانەسپێردراوە بە بەکار هێنانی.
حەفتەم: سوود وەرنەگرتنی راست و دروست لە كاتژمێرەكانی كار كردن و ئامرازەكانی بەرهەم هێنان بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئەو كارانەی پێی دراوە یان پشت گوێ خستن یان خۆدزینەوە لە كار كە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرهەم هێنان یان خزمەتگوزارییەكان یان موڵك و ماڵەكان..
هەشتەم: دەستوەردان له پرۆژەیەك یان لەکار خستنی ئامێرەكان یان كەرەستەکان یان پێداویستییەكان.
نۆیەم: بە ئەنقەست كەم كردنەوە بەرهەم هێنان و زیان پێگەیاندنی ..
دەیەم: دواكەوتن لە بەجێ گەیاندنی كارەکەى كە ببێتە هۆی لەكار كەوتنی كاری خەڵكانی تر...
یازدەم: قەرز كردن یان وەرگرتنی پاداشت یان دیاری یان قازانجێك لە هاووڵاتیان یان بەڵێندەران یان بەڵێندرانی كە گرێبەستییان لەگەڵ فەرمانگەكەی كردووە یان لە هەموو شتێكی كارەكەی كە پەیوەندی هەبێت بە فەرمانبەرەوە بە هۆی وەزیفەكەی.
دوازدەم: ئامادە بوون لە بارەگای وەزیفەكەی لە باری سەرخۆشی یان پێوە دیار بوونی حاڵەتی سەرخۆشی لە شوێنێكی گشتی.
سێزدە: پارێزگاری کردن (بۆ خودی خۆی) لە هەر دانەیەكی رەسەنی هەر كاغەزێك یان بەڵگەنامەیەكی فەرمی یان دەرهێنانی وێنە رەسەنەكان لە دۆسیەکانی تایبەت بە هەڵگرتنیان بە مەبەستی بەکار هێنانی بۆ مەبەستەکانی نافەرمی.
چواردەم: پەردە لادان (پێدانی) هەر لێدوانێک یان بەیانێک لە سەر کارەکانی فەرمانگەکەی بە هۆیەکانی راگەیاندن و بڵاو کردنەوەى، کە بەرکەوتی راستەوخۆی هەبێت بە کارەکانی وەزیفەکەى، تەنیا ئەگەر هاتوو رێگای پێ درابوو لە لایەن سەرۆکی تایبەتمەند.
کار کردنی فەرمانبەر دوای دەوامی فەرمی
یەکەم: بۆ ئەو فەرمانبەرە هەیە کە یەکێک لە وەزیفەکانی گرتووە، کە دەکەوێتە سنووری پلەى حەفتەم بە خوارەوە لە پلەکانی یاسای خزمەتى شارستانی ژمارە 24 ى سألی 1960 ، کار بکات لە دەرەوەى کاتەکانی کار کردنی فەرمی بۆ حیسابی خودی خۆی یان لە لای کەسێکی تر بە مەرجێک فەرمانگەکەى ئاگادار بکاتەوە بە شوێن و سروشتی کارەکەى ساڵانە و کارەکەى لە دەرەوەى کاتەکانی کار کردنی فەرمی کاریگەری نەبێت لە سەر ئەرکەکانی وەزیفەکەى.
دووەم: بۆ وەزیری تایبەتمەند یان ئەو کەسەى رای دەسپێرێت هەیە، روخسەت بداتە ئەو فەرمانبەرەی کە حوکمەکانی بڕگەى یەکەمی سەرەوە نایانگرێتەوە، بۆ کار کردن لە دەرەوەى کاتەکانی کار کردنی فەرمی بۆ ماوەی ساڵێک و دەتواندرێ نوێ بکرێتەوە.
سێیەم: ئەم فەرمانبەرانەى خوارەوە بەدەر دەکرێن لە حوکمەکانی ئەم مادەیە:
أ- ئەوانەى دامەزراون بە فەرمانی کۆماری.
ب- کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە.
ج- ئەوانەى کار دەکەن لە خزمەتی دەرەوە.