ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
یه‌ك هێلكه
نیو كه‌وچكی چا سۆده
نیو كه‌وچكی چێشتخواردن پیكمپاوده‌ر
په‌رداخێك شه‌كر
نیو په‌رداخ شیری شل
په‌رداخێ ئارد
ڕوبعی په‌رداخێك ڕۆنی زه‌یت
كه‌وچكێك قاوه یان نیسكافه
یه‌ك كه‌وچك ئاوی گه‌رم
نیو پیاڵه كاكاوی خامی تۆخ
كیسه‌یه‌ك ڤانێلا
كه‌مێك خوێ
كه‌وچكێكی چا دارچینی
یه‌ك كیس كرێم شانتی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- قاوه‌كه له كه‌وچكه ئاوه گه‌رمه‌كه‌دا خاو ده‌كرێته‌وه
2- ئارد و كاكاو و سۆده و پیكیمپاوده‌رو خوێ و دارچینی تێكه‌ڵ ده‌كرێت
3- هێلكه‌و شه‌كر و ڤانێلا تێكه‌ڵ ده‌كرێت به جوانی شیر و زه‌یته‌كه‌ی تێده‌كرێت و گیراوه‌ی قاوه‌كه و گیراوه‌ی ئارده‌كه‌ی تێده‌كرێت و جوان تێكه‌ڵی ده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته قاڵبی قاپ كێكه‌كانه‌وه
4- فڕنه‌كه پێشتر گه‌رم كرابێت له‌سه‌ر پله‌ی 180 ده‌برژێنرێت
ئاماده‌كردنی كرێمه‌كه
1- یه‌ك كیس كرێمی شانتی و نیو كوپ شیری شل له‌گه‌ڵ تۆزێ كاكاو بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕێت كرێمه‌كه‌ی پێده‌گریته‌وه
2- دوای سارد بونه‌وه‌ی كێكه‌كه به كرێمه‌كه ده‌یڕازێنیته‌وه