ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
كوپێ باده‌می قاشكراوی ته‌نك
دوو كوپ ئارد
یه‌ك كیسه‌ی 15 گرام پیكیمپاوده‌ر
كه‌مێك خوێ
پێنج هێلكه
یه‌ك كوپ شه‌كری بۆدره
توێكڵی پڕته‌قاڵ
تامی باده‌م 200 گرام
كه‌ره‌ی نه‌رم له‌گه‌رمی ژوره‌كه بێت
شێوازی ئاماده‌كردن
1- قاڵبه‌كه جوان به‌كه‌ره چه‌وره بكه باده‌مه‌كه‌ی پێوه بكه‌و به‌ناوه‌كه‌ی و به قه‌راغه‌كانیشی
2- ئارد و پیكیمپاوده‌ر و خوێكه به‌یه‌كه‌وه ببرژێنه‌ره‌وه‌و توێكڵی پڕته‌قاڵه‌ه‌ی تێبكه
3- كه‌ره‌و شه‌كر جوان به خه‌ڵاته تێكه‌ڵ بكه پاشان هێلكه‌كان دانه دانه تێبكه‌و ڤانێلا و تامی باده‌مه‌كه
4- گیراوه‌ی ئارده‌كه‌ی تێبكه‌و ورده ورده تێكی بده پاشان بیكه‌ره قاڵب
5- فڕنه‌كه پێش 10 خوله‌ك گه‌رم بكه له‌سه‌ر پله‌ی 180 بۆماوه‌ی 55 بۆ 60 خوله‌ك بیبرژێنه
سەرچاوەکان
773 بینین