کێکی ئیسفه‌نجی

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-09-11:23:00 - کۆدی بابەت: 457
کێکی ئیسفه‌نجی

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

چوار هێلكه‌

دوو كوپ ئارد 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ نیشاسته‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ پیكیمپاوده‌ر 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ ڤانێلا 

یه‌ك كوپ شه‌كر 

نیو كوپ زه‌یت یان كه‌ره‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- ئارد و نیسشاسته‌و پیكین پاوده‌ره‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌و بیبێژه‌ره‌وه‌ 

2- سپێنه‌ی هێلكه‌كان له‌ زه‌ردێنه‌كه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ 

3- زه‌ردێنه‌ له‌گه‌ڵ ڤانیلا و نیو كوپ شه‌كره‌كه‌ به‌ خه‌ڵاته‌ تێكه‌ڵ بكه‌ هه‌تا وه‌ك مایۆنۆزی لێدێت و كاڵ ده‌بێته‌وه‌ 

4- سپێنه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ جوان به‌ خه‌ڵاته‌ كه‌مێ كه‌فی كرد ئه‌و شه‌كره‌ی ماوه‌ تێی بكه‌و جوان بیكه‌ به‌كرێمێكی خه‌ست وه‌ك مارینگه‌ 

5- گیراوه‌ی ئارده‌كه‌ بكه‌ره‌ گیراوه‌ی زه‌ردێنه‌كه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌ 

6- سپێنه‌ی هێلكه‌كه بو به‌ كرێم ‌ به‌سێ جار ورده‌ ورده‌ تێی ده‌كرێت به‌كه‌وچكی تێك ده‌درێت و پاشان كه‌ره‌ی تواوه‌ یان زه‌یته‌كه‌ی تێده‌كرێت و ده‌كرێته‌ قاڵبی چه‌وركراو به‌كه‌ره‌ كاغه‌زی فڕن له‌ژێری بێت 

7- له‌سه‌ر 200 پله‌ فڕنه‌كه‌ت پێش 10 ده‌قه‌ گه‌رم بكه‌ پێش ئه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ی تێبكه‌یت بیخه‌ره‌ سه‌ر پله‌ی 140 تا ده‌برژێت 

8- نابێت بهێڵی زۆر ئاڵ ببێت و ڕه‌ق بێت ده‌بێت دوای برژان به‌ ته‌واوه‌تی سارد بێته‌وه‌ پاشان چۆن ده‌یڕازێنیته‌وه‌ بیڕازێنه‌وه‌ 

كرێمه‌كه

دوو كیس كرێمی شانتی و شیری شلی سارد به‌ خه‌ڵاته‌ ده‌گریته‌وه‌و ده‌یكه‌یته‌ سه‌لاجه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر 


سەرچاوەکان



827 بینین