ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی مەندڵ و بەرەنجامەکانی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-30-02:42:00 - کۆدی بابەت: 507
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی مەندڵ و بەرەنجامەکانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مەندل لە یەكێك لە تاقیكردنەوەكانیدا ڕووەكی تیر یەك ڕەگی ڕووخسار كەلوو سەوزی لە ڕووەكێكی تیرە یەك ڕەگی ڕووخسار كەلوو زەرد پەڕاند. تۆوە پەیدابووەكانی ئەم پەڕینەش لە وەچەی یەكەمدا تەنها ڕووەكی كەلوو سەوزی پەیدا كرد. هیچ كەلوو زەردێك دەر نەكەوت لەگەڵ ئەوەی یەكێك لە دوو باوانەكە تیرە یەك ڕەگ بوون هەڵگری ڕووخساری كەلوو زەرد بوون. كەواتە لە وەچەی یەكەمدا تەنها یەك ڕووخسار لە دوو ڕوخسارە بنەچەی وەچەی باوان دەركەوت.

لە دواییدا مەندل ڕووەكەكانی وەچەی یەكەمی بەجێهێشت بۆ پەڕینی خۆیی و تۆوە پەیدابووەكانی چاندەوە، ڕووەكی وەچەی دووەم پەیدا بوو. سەرنجی دا سێ لەسەر چواری ڕووەكەكانی وەچەی دووەم كەلوو سەوز و نزیكەی چارەكێكیان كەلوو زەرد بوون. ئەو تێبینیانەی مەندل ئەنجامی دان، وە ئەو داتایانەی كە تۆماری كردن وەكو كورتەیەك بۆ تاقیكردنەوەكانی بەرەو دانانی گریمانەیەكی برد، كە دەڵێت لە ناو ڕووەكی پۆڵكەدا هۆكاری كۆنترۆڵكردنی سیفەتەكان هەن ناوینان هۆكارەكان، هەر ڕووخسارێك بە هۆی هۆكارێك لە هۆكارە سەربەخۆكانەوە دەمێنێتەوە، وە لەبەر ئەوەی هەر ڕووخسارێك خاوەن دوو شێوازی جێگرەوەن، مەندل لۆژیكیانە گەیشتە ئەوەی كە هەر سیفەتێك دوو هۆكاری بۆ ماوەیی دەستی بەسەردا دەگرن.

 

ڕوخساری زاڵ و ڕووخساری بەزیوو

هەركاتێك مەندل دوو تیرەی جووتكردبێت، یەكێك لە ڕووخسارەكانی باوان لە ڕووەكەكانی وەچەی یەكەمدا دەر نەدەكەوت و ون دەبوو. لە هەر جارێكدا ئەو ڕوخسارە شاراوەیە لە وەچەی دووەمدا دووبارە دەردەكەوتەوە بە ڕێژەی 1:3 . ئەم شێوازە لە هەزاران كرداری جووت بووندا دەركەوت ئەمەش وای لە مەندل كرد كە بگاتە ئەو بەرەنجامەی كە یەكێك لە جووتە هۆكارەكان كاریگەر دەبێت و ڕێگری هۆكاری دووەم دەكات. مەندل گریمانەیەكی دانا كە دەڵێت ئەو ڕووخسارەی لە وەچەی یەكەمدا دەركەوتووە دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی هۆكاری زاڵەوە، چونكە ئەم هۆكارە كاریگەری هۆكارەكەی دیكە دادەپۆشێت. بەڵام ئەو ڕووخسارەی كە لە وەچەی یەكەمدا دەرنەكەوت، لە وەچەی دووەمدا دووبارە دەركەوتەوە، مەندل وای دانا كە كۆنترۆڵ كراوە بە هۆی هۆكارێكی بەزیو .  بەم جۆرە ئەو ڕوخسارەی كە هۆكارێكی بەزیوو كۆنترۆڵی دەكات هیچ كاریگەرییەكی دیاری لە ڕوخساری دەرەوەی ئەو زیندەوەرەدا نابێت كە هۆكارە زاڵەكە كۆنترۆڵی دەكات.

یاسای جیابوونەوە

مەندل دەرەنجامی كرد كە دوو هۆكارە بۆماوەییەكەی هەر سیفەتێك لە یەكتری جیادەبنەوە لە كاتی درووستبوونی گەمیتەكاندا بۆیە هەر گەمیتێك یەك هۆكاری بۆ هەر سیفەتێكی بۆ ماوەیی تێدا دەبێت. كاتێك دوو گەمیتەكە لە كرداری پیتێندا یەك دەگرن لە وەچەكاندا دەبنە دوو هۆكار بۆ هەر سیفەتێك. دەقی یاسای جیابوونەوە جووتە هۆكارەكانی بۆمارە لێك جیا دەبنەوە لە كاتی دروستبوونی گەمیتەكان .

یاسای دابەشكردنی سەربەخۆ

مەندل لێكدانی لە نێوان ئەو ڕووەكانەدا كرد كە لە دوو سیفەتدا جیاوازبوون، وەك ڕەنگی گوڵ و ڕەنگی تۆو. داتاكان ئەوەیان دەرخست كە ئەم جوتكردنانە زۆر ئاڵۆزن، ئەو ڕوخسارانەی لە هۆكارە زاڵەكانەوە پەیدا دەبن مەرج نییە پێكەوە دەربكەون.

دەكرێت پۆلكەیەكی كەلوو سەوز كە بە هۆكارێكی زاڵ پەیدا دەبێت، لە ڕووەكێكی پۆلكەی گوڵ سپییەوە پەیدا ببێت. مەندل بۆی دەردەكەوێت ئەو هۆكارانەی بۆ سیفەتەكانی تاك دەگەڕێنەوە بەیەكەوە نەبەستراون، لەبیرت بێت، كە جیابوونەوەی هەرەمەكی كرۆمۆسۆمە لێكچووەكان ناودەبرێت بە دابەشكردنی سەربەخۆ. دەقی یاسای دابەشكردنی سەربەخۆ هۆكارەكانی بۆماوە لە یەكتری جیادەبنەوە بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە كاتی دروستبوونی گەمیتەكاندا.

 


سەرچاوەکان



2358 بینین