ناوهڕۆك
زانستی کوردۆلۆجی
کوردۆلۆجی یان کوردناسی ئه‌و زانسته‌یه باس له نه‌ته‌وه‌ی كورد دەکات و لە مێژوو و جوگرافیا و زمان و کەلتووری كورد ده‌كۆڵێته‌وه، كوردۆلۆجی وه‌ک زانستێك له چوارچێوه‌ی زانستی ڕۆژهەڵاتناساندا باسكراوه، زانستی ڕۆژهەڵاتناسی ئەو زانسته‌یه له مێژوو و زمان و كه‌لتور و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهەڵات ده‌كۆڵێته‌وه، زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ى كه پشكی له زانسته ڕۆژهەڵاتییەكان هه‌یه، ڕۆژهەڵاتناسەکان كاتێك هاتونه‌ته ئه‌م وڵاته له زمان و كه‌لتور و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌ى كوردیان كۆڵیوەتەوه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌م كاره هه‌ستاون پێیان ده‌وترێت ڕۆژهه‌ڵاتناس.
مێژووی کوردۆلۆجی
بێگومان کوردۆلۆجی وەک لقێک لە لقەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ناسراوە و لە هەناوی ئەوەوە لەدایکبووە، چونکە هەردووکیان دیتن و لێکۆڵینەوەیە لە چاوی ڕۆژئاواوە، یەکەم کەس کە وشەی کوردناسی بەکارهێناوە دکتۆر عەبدوڵا جەودەت بووە لە ساڵی ١٩١٣ دا، جەلادەت بەدرخانیش لە ساڵی ١٩٣٤ دا لە وتارێکیدا بەناوی (کورد و کوردستان ب چاڤی بیانیان) بەکاری هێناوە، لە سییەکانەوە کوردناسی و ڕۆژهەڵاتناسی لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا بەرچاودەکەون، کوردناسەکان زۆربەی لەم نەتەوانە بوون:
- عەرەب
- فارس
- ئەرمەنی
- ئەڵمانی
- ئیتاڵی
- ڕووسی
- فەڕەنسی
- بەڕیتانی
لەو وڵاتانەدا چەند دەزگایەکی ئەکادیمی هەن، کە بە سەدان لێکۆڵینەوەی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە کوردناسییان تیادا ئەرشیفکراوە کە زادەی ئەقڵی کوردناسانی ئەو وڵاتانەیە.
کوردناسی مێژوویەکی کۆنی هەیە لەناو مێژووی ئیسلامدا لەدوای ئاشنابوونی کورد بەو ئایینە، سەرەتای دامەزراندنی شارستانییەتی ئیسلام زۆربەی نەتەوەکان بەشداربوون لە دەسەڵاتی ئیسلامدا، مێژوونووسی ئایینی (محەمەدی کوڕی جەزیری تەبەری) کۆنترین کوردناس و مێژوونووسە کە ناوی کوردی هێناوە، ئەم کەسایەتییە لە ساڵی (٨٣٩ بۆ ٩٢٣) زایینی ژیاوە، لەکتێبە مێژووییەکەیدا بە ناوی (تاریخ الامم و الملوک) ئەم کتێبەی لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە دەستپێدەکات تا ٩١٥ ی زایینی لە زۆر شوێندا باسی کورد هاتووە.
کوردناسە ڕۆژئاواییەکان
لەناو جیهانی ڕۆژئاوادا بە سەدان کەس هەن کە باسی کورد و ناوی کوردیان هێناوە و لێکۆڵینەوەیان لە کورد و مێژوو و کلتوور و زمانی کوردی کردووە، لەناو ئەوانەدا چەند کەسێک هەن وەک:
مارکۆ پۆلۆ (١٢٥٤ بۆ ١٣٢٤)
جوگرافیناس و گەڕیدەیەکی بەناوبانگی مێژوو و جیهانییە کە خەڵکی وڵاتی ئیتاڵیا بوو، ئاماژە بەوە دەکرێ لە گەشتەکانیدا بە کوردستاندا تێپەڕیوە و یەکەم ڕۆژئاواییە کە ناوی (کوردستان) بەکارهێناوە.
ژان باپتیست تاڤێرنیە (١٦٠٥ - ١٦٨٩)
بازرگانێکی فەڕەنسی بووە، لە ساڵی ١٩٣٢ ی زایینی‌دا گەشتێکی بۆ کوردستان کردووە و کتێبەکەی بەناوی (شەش گەشت لە تورکیاوە بۆ پاریس)ـە، گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە کە گەشتەکەی تاڤێرنیە بۆ کوردستان هاوکات بووە بە بەردەوامی سەفەرنامەکەی (ئەولیا چەلەبی) و ئەحمەدی خانی شاعیر.
ڕۆژهەڵاتناسی
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانستی ڕۆژهه‌ڵاتناسی دەگەڕێتەوە بۆ سه‌ده‌ی ١٤هەم له ڤییەنا له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌وه دامه‌زرێندرا، دکتۆر (كام بریچ) له زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له دامه‌زراندنی ئه‌م زانسته، ڕۆژهه‌ڵاتناسان جگه له‌وه‌ى لێکۆڵینەوهیان ده‌كرد ده‌رباره‌ی زمان و كەلتوور، له‌ودیوی په‌رده‌ش ئامانجی خۆیان هه‌بوو لە هەریەک لە بوارەکانی سیاسی و بازرگانی و ئابووری.
ئامانجی ڕۆژهەڵاتناسان له سه‌ردانی ناوچه‌كانی ڕۆژهەڵات
١- ئامانجی سیاسی: مه‌به‌ستی ڕۆژهەڵاتناسان كه سه‌ردانی ناوچه‌ى رڕۆژهەڵاتیان ده‌كرد مه‌به‌ستیان زیاتر كاری سیاسی بوو، وه‌ك دانانی نه‌خشه و پیلان بۆ ئه‌و شوێنانە كه ده‌یانویست ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن تا به ئاسانترین شێوه داگیری بكه‌ن.
٢- ئامانجی ئابوری: ڕۆژهەڵاتناسان كه ده‌هاتنه ناوچه‌كانی ڕۆژهەڵات مه‌به‌ستیان فرۆشتن و خستنەڕووی كه‌لوپه‌لى وڵاتی خۆیانبوو، هه‌روه‌ک (مستربریچ) له نووسینه‌كانی ده‌ڵێت بازاڕەكانی ڕۆژهەڵات بازاڕێکی گه‌رمبوو بۆ فرۆشتنی كاڵاكانی ڕۆژئاوا.
٣- ئامانجی ئایینی: هه‌روەها به‌شێک له ڕۆژهەڵاتناسان به‌مه‌به‌ستی ئایینی گه‌شتیان كردووە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات، به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاینی خۆیان (مسیحی) لای كه‌مه نه‌ته‌وەکان بە گشتی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی.
٤- ئامانجی زانستی: مه‌به‌ستێكی تریان كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری زانستی بوو، وه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ى له قورئانی پیرۆزدایه، توانیان به‌شێكی زۆر لەو زانیاریانه كۆبكه‌نه‌وه، زۆربه‌ی زۆرى زانسته‌كان لای ئه‌وان بۆ سه‌رچاوه‌ی گرنگی پێشكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی نهخۆشیەكان به‌كاریانهێناوە، هه‌روەها جگه له خۆیان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانەیان به كرێ گرتووە بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری.
بایەخ و لایەنی ئەرێنی کوردناسەکان له‌خزمه‌تكردنی كوردناسی چییە؟
١- له‌كارو لێكۆلینه‌وه‌كانیاندا كوردیان به نه‌ته‌وه‌كانی تر ناساند.
٢- له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانیاندا ده‌رباره‌ی كوردناسیهوه گه‌لیك مه‌سه‌له‌یان ساغكردۆته‌وه كه مشتومڕی زۆری له سه‌ر بوو له‌لایه‌ن مێژوونووسانەوه.
٣- له ئه‌نجامی كار‌و لێكۆلینه‌وه‌كانی کوردناسان و نووسەران، سەرهه‌ڵدانی گه‌لێک فه‌رهەنگ هاتنە کایەوە لەوانە (كوردی - ئینگلیزی، كوردی - عەرەبی، كوردی - فەڕەنسی - كوردی - ئیتاڵی) و فەرهەنگ بۆ چەندین زمانی تری وەک فارسی و تورکی و چەندانی تر.
٤- ئه‌و كار و لێکۆڵینەوانەی كه ئه‌نجامدرا ڕێگای خۆشكرد بۆ نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانی كورد كه زیاتر به دوای زانیاریه‌كان بگه‌ڕێن و شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵبگرن.
٥- كاری کوردناسان خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ نوسینه‌وه‌ى مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی.
٦- هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوهنە و نوسینانه‌ی كه له‌لایه‌ن کوردناسانە كۆكرانه‌وه جارێكی تر نووسەران و ڕۆشنبیرانی كورد توانیان سوودی لێوه‌ربگرن.
٧- له ئه‌نجامی لێكۆڵینەوەکانەوە زمانی كوردی وه‌ک زمانێكی سه‌ربه‌خۆ ناسێندرا له نێو زمانه هیندۆئهوروپیهكاندا.
لایه‌نی نەرێنی کوردناسەکان چییە؟
١- به‌شێکیان به مه‌به‌ستی سیخووڕی و سیاسه‌ت هاتبوونه كوردستان، نه‌ته‌وه‌ى كوردیان خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌مه‌ش بووە هۆی ئه‌وه‌ى كه نەتەوەی كورد سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ست بدات، وە بووه هۆی نەمانی سەروەریەکان و خاوەندارێتیان، جگه له‌مه‌ش بووه هۆی کپکردنی ئامانجه‌كانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد.
٢- کوردناسەکان زۆر جار نووسینه‌كانیان ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌ى كورد ڕاست نەبووە بۆ نموونه ڕۆژهەڵاتناس (مینۆرسکی) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمهتكردنهى پێشکەش به زمانی كوردی كردووه، كه‌چى یه‌كێک له‌و ڕۆژهەڵاتناسانهبوو كه هه‌ندێک رِاستی نه‌دركاندووه وەک ئەوەی کە (لوڕی و هه‌ورامی) وەک یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی كوردی نهناساندووە.
کۆمەڵێک کەسی تر كه ده‌رباره‌ی كوردناسی و کورد به‌رهه‌میان نووسیوە
١- سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ر لەشکر و ئەفسەرەکان وه‌ك (مستەر ڕیچ، مێجەرسۆن) ، مێجەرسۆن کە ئەفسەرێکی بەڕیتانی بوو زۆرترین زانیاری لەسەر کورد هەبوو و ماوەیەکی زۆر لە کوردستان ژیاوە لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفیددا.
٢- مێژوونووس و جوگرافیناسه‌كان وه‌ک (هیرۆدۆتی نووسەر و مێژوو نووسی یۆنانی کە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ماددەکان ژیاوە).
٣- کەسایەتییە ئەدەبی و هونه‌رمه‌نده‌كان وه‌ک (ئەلفۆنس لامارتین نووسەر و شاعیری فەڕەنسی).
٤- بازرگانه‌كان کە بەناوچەکەدا هاتوچۆیان کردووە بەهۆی هەڵکەوتەی کوردستان لەسەر ڕێگای ئاوریشم وەک (مارکۆ پۆلۆ، کریستین نبوور).
٥- پیاوانی ئایینی ئیسلام وه‌ک (محەمەد کوڕی جەزیری تەبەری، ئیبن ئەسیر، ئیبن الفقیە) وە کەسایەتی ئایینی مەسیحی وەک (قەشە مۆریزیۆ گارزۆنی).
٦- کوردناسەکانی تر لە نموونەی:
- ئەلێکساندەر ژابا: لەگەڵ مەحموود بایەزیدی چەندین دەستنووسی کوردیان لە فەوتان پاراستووە.
- ئەلبێرت سۆسین: توێژەرێکی ئەڵمانییە پرۆفیسۆر بووە لە بواری زمانەوانیدا
- مینۆرسکی: یەکێک لە کوردناسە ڕووسیەکانە کە زۆر بابەتی سەبارەت بە کورد هەیە و گرنگترین وتەشی ئەوەیە کە دەڵێت “کورد نەتەوەی میدییەکانن”.
- کریس کۆچێرا: یەکێک لەو کوردناسانەیە کە هێشتا لە ژیاندا ماوە و چەندین جار هاتۆتە کوردستان، کتێبەکەی بەناوی (بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و هیوای سەربەخۆیی) یەکێک لە کتێبە دانسقەکانییەتی.
- ئەدمۆنز: لەگەڵ تۆفیق وەهیبدا فەرهەنگی (کوردی - ئینگلیزی) نووسیوە.