سه‌مونی کرۆسۆن

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-26-21:01:00 - کۆدی بابەت: 549
سه‌مونی کرۆسۆن

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ خه‌میره‌ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر 

یه‌ك كه‌وچك زه‌ڵاته‌ خوێ 

یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ پیكینپاوده‌ر 

یه‌ك په‌رداخ شیری شله‌تێن 

ئارد ورده‌ ورده‌ به‌پێی پێویست تێی ده‌كرێت 

ڕۆنی زه‌یت نیو پیاڵه‌ 

ڕۆنی كه‌ره‌ یان كه‌ره‌ بۆ دروست كردنه‌كه‌ی 

یه‌ك هێلكه‌

بۆ ڕووه‌كه‌ی دوو قه‌تره‌ گوڵاو 

كونجی بۆ ڕازاندنه‌وه‌

شێوازی ئاماده‌كردن

1- شیر و شه‌كر وخه‌میره‌ و ڕۆن و پیكینپاوده‌ر تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئاردو خوێكه‌ی تێده‌كرێت جوان ده‌شێلرێت

2- داده‌نرێت هه‌تا هه‌ڵ بێت هه‌ویره‌كه‌ پاشان ده‌كرێته‌ گونكو داده‌نرێت كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكات 

3- گونكه‌كان به‌تیرۆك ده‌كرێنه‌وه‌ به‌قه‌د سه‌مونێك هه‌موی چه‌ور ده‌كرێت داده‌پۆشرێت هه‌تا ئیسراحه‌ت بكه‌ن 

4- پاشان ده‌كرێته‌وه‌ وه‌ك پیتزا به‌سێگۆشه‌ی ده‌بڕدرێت و لول ده‌كرێت له‌سه‌ر كاغه‌زی ڕۆن داده‌نرێت 

5- هێلكه‌یه‌ك و دوو قه‌تره‌ گوڵاوه‌كه‌ ده‌گیرێته‌وه‌ه‌ به‌فڵچه‌ ڕوه‌كه‌ی پێ چه‌ور ده‌كرێت كونجی پێوه‌ ده‌كرێت 

6- داده‌نرێت جارێكی تر به‌جوانی هه‌ڵ بێت پاشان ده‌خرێته‌ فڕنی گه‌رم كراو 

7- فڕنه‌كه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 200 داده‌گیرسێنیت و پانكه‌ی هه‌بێـت باشتره‌ 

 


سەرچاوەکان



707 بینین