ناوه‌ڕۆك
پێویستیه‌كان
یه‌ك كه‌وچكی چێشتخواردن خه‌میره
یه‌ك په‌رداخ شیری شله‌تێن
یه‌ك كه‌وچك شه‌كر
كه‌وچكێكی چا خوێ
یه‌ك كه‌وچك ڕه‌شكه بۆ ڕووه‌كه‌ی
یه‌ك كه‌وچك كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
دوو كه‌وچك ماست بۆ ڕووه‌كه‌ی
دوو قه‌تره گوڵاو بۆ ڕوه‌كه‌ی
یه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه بۆ ڕووه‌كه‌ی
نیو په‌رداخ زه‌یت
نیو په‌رداخ ئاو
ئارد چوار بۆ پێنج په‌رداخ
شێوازی ئاماده‌كردن
1- خه‌میره و شیری شله‌تێن و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه
2- زه‌یت و ئاو‌و گیراوه‌ی خه‌میره‌كه تێكه‌ڵ بكه‌و پاشان ئارده‌كه‌و خوێكه‌ی تێبكه‌و بیشێله ئه‌گه‌ر پێویستی به ئاردی تر بوو ده‌توانی تێی بكه‌یت
3- هه‌ویره‌كه داده‌پۆشرێت و هه‌تا هه‌ڵ بێت پاشان ده‌كرێته گونك و به‌باریكی ده‌كرێته‌وه‌و جارێكی تر لول ده‌درێت هه‌تا شێوه‌ی خڕ وه‌رده‌گڕێیت پاشان له‌سه‌ر كاغه‌زی فڕن دایده‌نێیت
4- زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و دوو كه‌وچك ماست و دوو قه‌تره گوڵاوی خه‌ست یان كه‌وچكێكی زه‌ڵاته سركه‌ی سپی تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌درێت له‌ڕوه‌كه‌ی به‌فڵچه
5- كونجی و ڕه‌شكه‌ی پێوه ده‌كرێت داده‌نرێت جارێكی تر هه‌ڵبێته‌وه‌و قه‌باره‌ی زیاد بكات
6- پێشتر فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 سه‌روخواری فڕنه‌كه داده‌گیرسێنیت و له‌ڕیزی ناوه‌ڕاست ده‌یبرژێنیت