ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
دوو هێلكه
یه كه‌وچكی گه‌وره شه‌كر
یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره خوێ
كیسه‌یه‌ك بچوك خه‌میره
هه‌شت په‌رداخ ئارد
یه‌ك په‌رداخ شیری شله‌تێن
یه‌ك په‌رداخ ئاوی شله‌تێن
په‌نیر سوێر
كه‌ره‌وز
په‌رداخێ ڕۆنی زه‌یت
نیو كیسه پیكینپاوده‌ر واته كه‌وچكێكی زه‌ڵاته
كیسه‌یه‌ك ڤانێلا
ڕه‌شكه‌و كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
زه‌ردێنه‌ی هێلكه و شیری شل و دوو قه‌تره گوڵاو بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- خه‌میره و ئاو‌و شیر و زه‌یت و هێلكه و ڤانێلا و شه‌كرو خوێ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت
2- ئارد و پیكمپاوده‌ره‌كه تێ ده‌كه‌یت و ده‌یشێلیت دایده‌نێیت به‌ته‌واوی هه‌ڵ بێت
3- پاشان ده‌یكه‌یته گونكی ورد ورد واته وه‌ك تۆپی ورد دایده‌پۆشیت
4- په‌نیره سوێره‌كه ورد ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وزی ورد كرا‌و تێكه‌ڵ ده‌كرێت
5- گونكه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌یته‌وه‌و په‌نیرو كه‌ره‌وزه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌یت و جوان قه‌پاتی ده‌كه‌یتو ده‌یكه‌یته سه‌ر كاغه‌زی فڕن
6- به هێلكه ڕوه‌كانی جوان ته‌ڕ ده‌كه‌یت و كونجی ڕه‌شكه‌ی پێوه ده‌كه‌یت و دایده‌نێیت هه‌تا هه‌ڵ بێته‌وه هه‌ویره‌كه
7- پاش هه‌ڵهاتنی فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كه‌یت له‌سه‌ر پله‌ی 200 سه‌روخواروه‌ی پێكه‌وه له‌ناوه‌ڕاستدا بیبرژێنه