ناوهڕۆك
تابوون
تابوون گازێکی دەمارە
زانیاری گشتی لەسەر گازەکە
- شلە و هەڵمی کوشندەیە
- جلوبەرگ ئەگەر ئالوودە ببێ تاماوەی ٣٠ خولەک پاش بەرکەوتنی هەڵمەکەش مادەکەی لێ هەڵدەوەرێ
- شوێنی ئالوودە وەک سەر زەوی تاماوەیەکی زۆر مەترسی هەیە
- هەڵمژین بە هەناسە و ئالودەبوونی چاو لەوانەیە پاش ٢-٥ خولەکە نیشانەی لێ دیاری بدات.
- ژەمێکی کوشندە لەوانەی پاش ١-٢ سەعات پیاو بکوژێت
- دژە ژەهری هەیە
- پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخررێتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت.
- قوربانی مەخەرە بەر ئاو چونکە ئەمە دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی مادەکە.
رەنگ
- شلەیەکی بێرەنگ یا قاوەییە بە بۆنی میوە. ئەگەر پوختە بێ بۆنی نییە
- بەرهەمە پیشەسازییەکە رەنگی قاوەییە و بۆنی بادامی تاڵ بیردەهێنێتەوە
ڕێڕەوی بەرکەوتن
ئەم مادەیە لە هەموو ڕێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژرێ
کاریگەری
ڕێرەوی هەلمژین هەرچییەک بێ هەمان زنجیرە کاریگەری روودەدات.
بەرکەوتنی سووک
- ئاوکردنی لووت
- توند بوونی سینگ و هەناسە
- ئازاری چاو، تاری بینین و بچووکبوونەوەی بیلبیلە
- هەناسەسواری و کۆکە
بەرکەوتنی مامناوەندی
- زیادبوونی نیشانەکانی چاوو تاری بینین
- لیک بەدەمدا هاتن
- ئارەقکردنەوەی زۆر
- لووتگیران و ئاوکردن زۆر
- زیادبوونی توندیی سینگ و هەناسە
- هێلنج، رشانەوە، سکچوون، پێچ
- بێهێزیی گشتی، لەرزینی ماسولکە گەورەکان
- سەرئێشە، سەرلێشێوان، گێژی
بەرکەوتنی توند
- پیسایی و میز بەخۆداکردن
- سەرهەڵدانی خێرای نیشانەکان
- کەف کردن و لیک ڕشتنێکی ئیگجار زۆر
- لەرزینی ماسولکە، جووڵەی پێویستی ماسولکە، شەلین و گەشکە
- وەستانی هەناسە، لەخۆ چوون، بوورانەوە و مردن
- ئەندازەی بیلبیلە لەوانەیە ئاسایی بێ یا بچووک بووبێتەوە.
پاک کردنەوە و چارەسەر
- ئەگەر نیشانەکان توند بوون خێرا یەک لەدوای پێویستە هەرسێ دژە ژەهرەکەی گازی دەمار بە دوای یەکدا بەکاربهێنرێن، دەرزی مارک١ (یا ئەترۆپین ئەگەر پزیشک بەباشی زانی)
- ئەگەر نیشانەکان روو لە زیادی بوون، دەرزییەکان دەکرێ هەر ٥-٢٠ دەقە جارێک بەکاربێت (بەڵام ئەگەر بە چاودێری کارمەندی پزیشکی نەبێ نابێ لە سیان زیاتر بەکار بێت).
- تۆمارکردنی ژمارەی ئەو دەرزیانەی بەکارهاتووە
- ئەگەر هەناسە راوەستا هەناسەدانی دەسکرد پێویستە. بەڵام نابێ هەرگیز دەم بە دەم هەناسە بە نەخۆش بدرێ چونکە لەوانەیە دەموچاویشی ئالوودە بێ.
- ئەگەر هەناسە زەحمەت بوو، ئۆکسجین پێویستە
- بۆ پاککردنەوەی تۆزێکی مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرە یان ئارد بەکاربێنە. ئەگەر ئەمانە لەبەردەستا نەبوون، گیراوەی هایپۆکلۆرایت (یەک کەوچکە چآ فاس بۆ یەک لیتر ئاو) بەکاربێنە بۆ پاک کردنەوە.
- چاو بۆ ماوە ١٥ خولەک بە ئاو بشۆ
- وامەکە نەخۆش برشێتەوە
وریایی و خۆپاراستن
- مەهێڵە شوێنەکانی تر ئالوودە ببن
- هەڵمی ئالوودە هەڵمەمژە
- هەمیشە مەهێڵە پەیوەندی لەگەڵ پێشتدا پەیدا ببێ
- کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بۆ پێویستە جلوبەرگ و دمەامکی پارێزەریان لەبەردا بێ
- دەستکێشی لاستیک کە
- ماسکی کیمیایی پێویستت یا پارێزەر بۆ دەموچاو بەکاربێنە ئەگەر هەبوو
- هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.