ناوهڕۆك
سیانید
سیانید ماددەیەکی ئێگجار زەهراوییە بە شێوەی گاز
ڕەنگ
سیانیدی هایدرۆجین گازێکی بێڕەنگە بە تاموبۆیەکی کەمێ تاڵی بادەم ئاسا. سیانیدی سۆدیۆم و سیانیدی پۆتاسیۆم هەردووکیان مادەی رەقن سپین بە تاموبۆیەکی کەمێ تاڵی بادەم ئاسا.
زانیاری گشتی لەسەر سیانید
-گازی سیانید زوو گڕدەگرێ
-بەرکەوتنی بڕی زۆری سیانید زیان بە مێشک و دڵ دەبەخشێ و دەبێتە هۆی بوورانەوە و مردن
-بەرکەورنی بڕی کەمتر دەبێتە هۆی هەناسەسواری و ئازاری دڵ و ڕشانەوە و گۆڕانی خوێن و سەرئێشە و گەورەبوونی گلاندی سایرۆید
-قوربانی پێویستە بەزوترین کات بایەخی پزیشکی بۆ دابین بکرێ
- لە لەشی مرۆڤددا سیانید ژەهرێکە خێرا کاردەکات
- پێدانی ئۆکسجین کاریگەرترین چارەسەری سەرەتاییە
- سێ دژەژەهر بۆ سیانید هەیە- بەڵام هیجیان بەسوود نین، لە ڕاستیدا لەوانەیە زیانبەخش بن.
- ئەگەر بەرکەورن خۆراکی بوو، واتە ژەهرەکە خورابۆوە، قوربانی پێویستە شیری بدرێتێ یان مادەی تفت وەک بایکاربۆنات. هەرگیز نابێ شلەمەنیی ترش بدرێ بە نەخۆش
ڕێڕەوی بەرکەوتن
ئەم مادەیەی لە هەموو ڕێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژرێت
کاریگەری
سیاندی بە بڕی زۆر ئێگجار زیەنبەخشە بۆ مرۆڤ ڕێڕەوی هەلمژین هەرچییەک بێ هەمان زنجیرە کەریگەری روودەدات.
-هەناسەدانی قووڵ و هەناسە سواری
-گەشکە و پەرکەم
-بوورانەوە
-بێهێزیی پەنجەکانی دەست و پێ
-کەمبوونەوەی بینین
-گوێ کز بوون
-زەحمەتیی رێ رۆشتن
-گوی کزبوون
-کەمبونەوەی کاری گلاندی سایرۆید
-سووتانەوە و زامی ێستن
-سووتانەوە و هەوکردنی چاو
-مردن
پاک کردنەوە و چارەسەر
-پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دوربخرێتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت.
-پێویستە قوربانی پاڵ بخرێ و گەرم رابگیرێ
-بۆ پاککردنەوە، گیراوەی هایپۆکلۆرایت ٠،٥ ٪ (یەک کەوچکە چا فاس لە یەک لیتر ئاودا) بەکاردەهێنرێت.
-پێویستە یەکسەر چاو بە ئاو بشۆرێ بۆ ماوەی چارەکێک
-ئەگەر قوربانی سیانیدی خواردبوو پێویستە گەدەی بە بایکاربۆنات بشۆرێت. نابێ هەوڵ بدرێ نەخۆش برشێنرێتەەوە. شیر و گیراوەی بایکاربۆنای تفت بدە بە نەخۆش بیخواتەوە.
-نابێ گیراوەی ترش یاخود ئاو بدرێت بە نەخۆش بیخواتەوە
-ئەگەر هەناسە سوار بوو ئۆکسجین پێویستە.
-ئەگەر هەناسە راوەستا، هەناسەدانی دەسکرد پێویستە، بەڵام نابێ هەرگیز دەم بەدەم هەناسە بە نەخۆش بردێ چونکە لەوانەیە دەمووچاویشی ئالوودە بێ.
وریایی و خۆپاراستن
-کارمەندانی فریاگوزاری سەرەتایی پێویستە جلوبەرگ و دەمامەکی پارێزەریان لەبەردا بێ.
-دەبێ رێ بگیرێ لە ئالوودەبوونی شوێنەکانی تر
-دووکەڵی حالوودە هەڵمەمژە
-هەرگیز مەهێڵ پێست مادەکەی بەرکەوێ
-ئەگەر ماسک لەبەردەستدا بوو، هەناسە راگرە تا ماسکەکەی لەسەر دەکەی
-دەستکێشی لاستیک لەدەست بکە
-ماسکی کیمیایی ]ێویستە یا پارێزەر بۆ دەموچاوە بەکاربێنە ئەگەر هەبوو
-هەرکە گومان لە حاڵەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن