ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی ئەحمەد دیدات
ئەحمەد دیدات بانگوازێکی موسڵمانە لە کیشوەری ئەفریقا، لە شارۆچکەیەک بە ناوی تادکهار فار لەدایک بووە لە ساڵی 1918، ناوی باوکی حوسەین کازم بووە، بۆیە ناوی تەواوەتی ئەحمەد حوسەین کازم دیداتە، باوکی موسڵمان بووە و لەگەڵ باوکیدا لە بواری کشتوکاڵدا کاریان کردووە، پاشان باوکی ئەحمەد چۆنە ناوچەیەکی باشووری ئەفریقا و تیایدا ماوەتەوە و خەیاتی کردووە، لەو ماوەیەدا ئەحمەد دیدات چۆتە قوتابخانەی ناوەندی ئیسلامی لە ناوچەی دیربان کە لەوێ باوگی نیشتەجێ بوو و ئەحمەد لەوێ مەهنەجی ئەهلی سونەی وەرگرتووە، لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵێک بانگوازی مەسیحی هاتنە ئەو دوکانەی ئەحمەد کاریان تێیدا دەکرد و هەندێک پرسیاریان دەربارەی ئیسلام کرد کە شێخ ئەحمەد دیدات وەڵامەکەی لا نەبوو و نەیدەتوانی وەڵامیان باتەوە.
دوای ئەم ڕووداوە شێخ ڕوویکردە توێژینەوە لە هەموو ئینجیلەکان بە هەموو زمانەکانیانەوە، تەنانەت زمانی عەرەبیش، هەستا بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی بەراوردکاری تاوەکو کەموکوڕییەکانی ئینجیل بدۆزێتەوە، شێخ دەستی کرد بەوپەڕی هێزییەوە ڕووبەڕووی بانگوازە مەسیحییەکان وەستایەوە، لە ساڵی 1959ـدا شێخ هەموو کارەکانی وازلێهێنا تاوەکو خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ ئامانجە سەرەکییەکەی کە بریتی بوو لە بانگەواز و وەستان بە ڕووی بانگخوازە مەسیحییەکاندا، لە زۆر وانە و موحازەرە و پانێلدا بەشداری کردووە و وەڵامی ئەو گومانەکانی داوەتەوە کە مەسیحییەکان دژ بە ئیسلام دروستیان دەکرد، بۆ ئەمە بە وڵاتانی جیهاندا گەشتی دەکرد، کۆمەڵە دیبەیتی لەگەڵ گەورە پیاوانی مەسیحی ئەنجامداوە و ناوبانگێکی گەورەی لەو مونازەرانەوە بۆ هاتووە، پاشان شێخ قوتابخانەیەکی بۆ بەرهەمهێنانی بانگخواز دروستکردووە لە دیربان، هەروەها کۆلێژی بانگخوازانیشی دروستکردووە.
کارەکانی ئەحمەد دیدات
ئەحمەد دیدات (خوا لێی خۆش بێت) ڕێخۆشکەر بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام و ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە مەسیحخوازەکان بڵاویان دەکردەوە بۆ ئەوەی گومان لەسەر ئاینی ئیسلام دروست ببێت، لە نێو گرنگترین کارەکانی هەستانی بوو بە بڵاوکردنەوەی زیاد لە 20.000 کتێب کە چاپکران و دابەشکران بەسەر خەڵکیدا، هەروەها چەندین تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە لە نێو دیبەیت و موحازەرە و شوێنی بانگەوازەکاندا کە گفتوگۆی تێدا دەکردن یان وانەی تیایاندا دەوتەوە، لەبەر ئەم خزمەتە گەورەیەی خەڵاتی شا فەیسەڵی جیهانیی پێدرا لە ساڵی 1986ـدا، شێخ ئەحمەد دیدات تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوو لە ساڵی 1996ـدا، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە تووشی ئیفلیجیی تەواوەتی لە جەستەیدا تەنها مێشکی نەبێت، سەرەڕای ئەمەش لە خزمەتکردن بەردەوام بوو کە ڕۆژانە وەڵامی چەندین پرسیاری لە ڕێگەی نامەوە دەدایەوە کە هەندێک جار دەگەیشتنە 500 وەڵام لە ڕێگەی نامەوە.