ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێیان زۆرترە،ئەگەری مردنیان زیاترە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-13:22:00 - کۆدی بابەت: 643
ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێیان زۆرترە،ئەگەری مردنیان زیاترە
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ماڵپەڕی زانیاری-پیاوانە‌ی تووشی نە‌خۆشی دڵە‌ڕاوكێی گشتی بوون زۆرتر تووشی شێرپە‌نجە‌ دە‌بن و مە‌ترسی مردنیان بە‌ شێرپە‌نجە‌ زۆر زیاترە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ ئە‌وانە‌ی ...

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پیاوانە‌ی دڵە‌ڕاوكێیان زیاترە‌، مە‌ترسی مردنیان زۆرترە‌

ئۆلیڤیا ریمیس، پزیشك لە‌ زانكۆی كامبریج دە‌ڵێت توێژینە‌وە‌یە‌كیان لە‌سە‌ر ١٥ ھە‌زار كە‌سی تە‌مە‌ن نێوان ٤٠-٧٠ ساڵان ئە‌نجام داوە‌ و بۆ ماوە‌ی ١٥ ساڵ چاودێریان كردوون.
ئۆلیڤیا ریمیس دە‌ڵێت بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و پیاوانە‌ی تووشی نە‌خۆشی دڵە‌ڕاوكێی گشتی بوون زۆرتر تووشی شێرپە‌نجە‌ دە‌بن و مە‌ترسی مردنیان بە‌ شێرپە‌نجە‌ زۆر زیاترە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ ئە‌وانە‌ی كە‌ تووشی نە‌خۆشییە‌كە‌ نە‌بوون، ھە‌روە‌ك دە‌شڵێت ھیچ پە‌یوە‌ندیە‌ك لە‌ نێوان دڵە‌ڕاوكێی خانمان و تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ نە‌دۆزراوە‌تە‌وە‌.
ئە‌و پزیشكە‌ بە‌ پێویستی دە‌زانێت دڵە‌ڕاوكێ وە‌ك نیشانە‌یە‌كی خراپی تە‌ندروستی كۆمە‌ڵگا ڕە‌چاوبكرێت و بە‌ ھێمای خراپی تە‌ندروستی دابندریت.


سەرچاوەکان



961 بینین