ناوهڕۆك
بەرزە پەستانی خوێن و توانای ھیزری
پێشوتر توێژینەوەكان دەریانخستبوو كەسانی پێگەیشتوو ئەگەر فشاری خوێنیان بەرز بێ، توانا ھزریەكانیان كەمدەكات، بەڵام لە منداڵاندا وەك پێویست توێژینەوە نەكرابوو لەسەر ئەو بابەتە.
لە توێژینەوە نوێیەكەدا د.مارك لاند و تیمەكەی لەنێوەندی پزیشكی رۆچستەری زانكۆی نیویۆركەوە لە توانا ھزریەكانی ١٥٠ منداڵایان كۆڵیوەتەوە كە تەمەنیان ١٠-١٨ ساڵان بووە، ٧٥ منداڵیان فشاری خوێنیان ئاسایی بووە و ٧٥ كەسیان فشاری خوێنیان بەرز بووە.
ئەو منداڵانەی بەھۆی ھەندێك نەخۆشی دیكە و تێكچوونی نووستن توانای ھزرییان باش نەبووە، لە توێژینەوەكەدا بەشدار نەكراون.
دواتر دەركەوت ئەو منداڵانەی فشاری خوێنیان بەرزە، بە بەراورد بە منداڵانی دیكە، ئاستی زیرەكی و توانا ھزریەكانیان لاوازترە.
ئەنجامی توێژینەوەكە لە جۆرناڵی (پێدیاتریك) بڵاوبووەتوە و پۆتراڵی (مێدیكاڵ نیوز تودەی) ئاماژە پێكردووە.