ناوهڕۆك
خەڵكی ئێستا شەكر زۆر دەخۆن
ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت لە دەیەی ڕابردودا ڕێژەی بەكارھێاننی شەكر لەسەر ئاستی جیھان بە بڕی ١٠٪ زیادی كردووە.
لە ھەندێك ناوچە ڕاددەكەی زۆر لە تێكڕا جیھانییەكە زیاترە، بۆ نمونە:
*لە ڕۆژھەڵاتی دوور (ئەندۆنیسیا و مالیزیا و فلیپین و تایلەند و میانمار و چین و تایوان و ڤێتنام) بە ڕێژەی ٢١٪ زیادی كردووە.
*لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا بە بڕی ١٥٪ زیادی كردووە.
*ئەمریكای باشور لە مەترسیدارترین ناوچەكانە لە ڕووی زۆر بەكارھێنانی شەكرەوە بەوەی ھەر كەسێك ڕۆژانە ١٣٠ گرام شەكر بەكاردەھێنێت كە ئەوەش زیاترە لە دوو ھێندەی ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی دیاری كردووە.
ھەندێك ناوچەی دیكەش ھەن لە ڕووی بەكارھێنانی شەكرەوە زۆر تەندروستن، بۆ نمونە ئەفریقای ئیستیوائی و ئەفریقای باشور كە ھەر كەسك ڕۆژانە تەنیا ٣٠ گرام شەكر بەكاردەھێنێت.