یەکەمین حیزبی کوردستانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-00:20:00 - کۆدی بابەت: 1267
یەکەمین حیزبی کوردستانی

ناوه‌ڕۆك

یەکەم حزبی کوردستانی

لە باسەکانی پێشووتر بۆمان دەرکەوت کە پەیدابوونی حزبی سیاسی مانای گەشەکردنی کۆمەڵایەتی دەبەخشێت، هەرچەندە وا دەردەکەوێ سەلبیات و پارچەبوونە هەروەک چۆن درۆی مناڵ سەلبیە کەچی نیشانەی گەشەیەتی، جا بە گوێرەی پێشکەوتنی شارستانی و سیاسی و باری ئاینی و دۆخی دەروونی و نەریتەکانی ئەو میللەتە ئایدۆلۆژیای حزبە سیاسیەکانیش دەخەمڵن، زۆر ئاساییەلە وڵاتی جیهانی سێیەم تاخیرتر بێت، وەک شاعیر و بیرتیژەکان زووتر فیکرەی نەتەوایەتی و چینایەتی و دادگەرێتی و ئیسلامیشیان هەبووە، بەڵام نەبوویتە خواستێکی میللی (مطلب جماهیري) بۆیە لەو کوردستانەش نەتوانراوە زەمینەی حزبی جەماوەری دروست بکرێت تا ساڵانی پەنجاکان و شۆڕشە عەسکەریەکەی ١٤ـی گەلاوێژ ١٩٥٨، ئەگەر لە پێشتریش کۆمەڵە و ڕێکخراوی وەک (تشکیلات ئیجتیماعی- ئەمین عالی بەدرخان)، (رادیکالی عوسمانی- شریف پاشا) لەگەڵ زۆر ووردە دەستە و تاقم و کۆمەڵەی تر هەبووینە وەک تیبینی دەکری هێشتا بە ناوی کوردستانی نەبووە.


لە بارەی یەکەم حیزب لە کوردستان ڕای جیاجیا هەیە، بەپێی چەند سەرچاوەیەک (یەکێتی محمدی کە لە ساڵی ١٩٠٨ دروست بووە یان ١٩٠٩) بە سەرۆکایەتی سعید نورسی یەکەم بووە، بەڵام بەپێێ بەڵگەنامەکانی ئەرمەنی (یەکێتی کورد) بە ڕابەرایەتی (شێخ عبیداللە نهری) لە ساڵی ١٨٨٠ دروست بووە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تریش (کۆمەڵەی عەزم- عزم قوی جمعیتلر) لە ساڵی ١٩٠٠ دروست بووە بریتیە لە یەکەم حزب، لە لایەکی تریش لە ساڵی ١٩٠٧ لە شاری دهۆک لە ماڵی شێخ عبدالسلام ڕاگەینرا و تیایدا خواستەکانی کوردی بەرجەستەکرا هەر هەموشیان داوای جێبەجێکردنی تەواوی شریعەتی ئیسلامیان دەکرد، ئەوانە هەمووی ئەگەر یەکەم حزبی کوردیش نەبن یەکەم داڕژەری بنەماکانی سیاسی کوردایەتی بووینە، هەرچی محمد امین زکی بەگ و بە دوای ئەویش زۆربەی هەرە زۆری مێژوونوسان (حزبی تەعالی و تەرەقی کوردی) بە یەکەم حزب لە کوردستان داناوە،  ئەویش لە هەموان کاریگەرتر بووە، ئێمەیش لەسەری دەڕۆین.


سەرچاوەکان



709 بینین