ناوهڕۆك
دابەزاندنی كێش بە خێرایی
قەڵەوی كێشەیەكی باوە و بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی جوڵە و خواردنی زۆر و ناتەندروست، بۆ ئەوەی بە خێراییەكی كاریگەر كێشی لەشت دادەبەزێنیت و ببیتە خاوەنی لەشولارێكی ڕێك.
پشت بەستن بە خواردنەوەی چای سەوز بۆ خێراكردنی كرداری ھەرس و توانەوی چەوری، واباشترە لە بەیانیان و ئێواراندا بیخۆیتەوە، ماددە ڕیشاڵەكان كرداری ھەرس و دابەزاندنی كێش خێرادەكەن، ھەر بۆیە خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی كە ڕیشاڵیان زۆرە وەك میوە وشۆڤان و سپێناخ سوودێكی زۆری ھەیە.
ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بۆ ماوە ٢٠ خولەك ڕۆژانە بە لایەنی كەمەوە، یارمەتیدەرێكی بەشە بۆ توانەوەی چەوری و لەشت و سوتاندنی كالۆری و خێراكردنی كرداری ھەرس، سیر، ڕێژەی شەكری خوێن ڕێكدەخاتەوە لە لەشداو ڕێگە لە كۆبوونەوەی دەگرێت، ھەر بۆیە خواردنی دوو دەنك سیر ڕۆژانە سوودێكی باشی دەبێت بو دابەزاندنی كێش، كەرەوز سەوزەیەكی زۆر بەسوودە، چونەكە ڕێژەی كالۆری تێیدا زۆر كەمە، ھەر بۆیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش و ڕزگاربوون لە قەڵەوی، كاتێك دەڵێن واز لە زۆرخۆری بھێنە، مانای ئەوە نییە بە ھەڕەمەكی ژەمەكانی خۆراك ھەڵبژێرە و بیخۆ، پێش ھەموو شتێك پێویستە دوو كاتژمێر پێش نووستن ھیچ خواردنێك نەخۆیت تا ھاوكاری گەدەت بكەیت پشوو بدات، خەوتنی تەواو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لە ٨ كاتژمێر كامتر نەبێت و ڕێكخستنی خەوت بەشێوەیەكی ڕێك و پێك لە شەودا.