شلەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی کێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-14:26:00 - کۆدی بابەت: 1357
شلەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی کێش
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

جۆرێك لە‌ شلە‌ كە‌ پێكھاتە‌كانی دژە‌ ئۆكسانی تێدا بێت كاردە‌كات بۆ زیاد كردنی میتابۆلیزم و سوتانی چە‌وریی

ناوه‌ڕۆك

شلە‌یە‌كی بە‌ھێز بۆ دابە‌زاندنی كێش

بە‌پێی دە‌رە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی خواردنی جۆرێك لە‌ شلە‌ كە‌ پێكھاتە‌كانی دژە‌ ئۆكسانی تێدا بێت كاردە‌كات بۆ زیاد كردنی میتابۆلیزم و سوتانی چە‌وریی، دوای پێدانی شلە‌كە‌ بە‌و ژنانە‌ی كێشیان لە‌ ٩٥ كیلۆگرام بوە‌ تا ٤ھە‌فتە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ ٧٥٪‏یان كێشیان لە‌ ھە‌فتە‌ی یە‌كە‌م (٥ بۆ ٧) كیلۆ دابە‌زیووە، ئە‌مە‌ش دە‌ركە‌وتووە‌ توانای سیلۆلیتی ڕان و سمتی لێكە‌وتووە‌تە‌وە‌.

پێكھاتە‌كان و شێوازی ئامادە‌ كردنی

٤پارچە‌ سیر، ٢پیاز، ٤تە‌ڕە‌ پیاز، چڵێك كە‌رە‌وز، ١كە‌لە‌رم، ٢بیبە‌ری سور یان سە‌وز، ٢ تە‌ماتە‌، ٢ باینجان، ٣ ھلیۆن، ٣لیتر ئاو و ٣ گە‌ڵای غار و ١ كە‌وچكی بچوك زە‌یتی زە‌یتون، كە‌مێك بە‌ھارات و خوێ.
سە‌رە‌تا سە‌وزە‌كە‌ بشۆرە‌وە‌ و سیرە‌كە‌ بھاڕە‌ و باینجان و ئە‌وانی تر لە‌ت بكە‌ و تە‌ماتە‌كە‌ی بە‌ نە‌رمی لە‌ت بكە‌ و بیبە‌رە‌كە‌ش بە‌ھە‌مان شێوە‌، سە‌وزە‌كە‌ لە‌ ئاودا بكوڵێنە‌ و ئە‌وانی تری تێ بكە‌.
نابێ زۆر ئە‌م شلە‌یە‌ لە‌سە‌ر ئاگر بمێنێتە‌وە‌ تا ڤیتامین و كانزاكان لە‌سە‌ت نە‌دات و نابێ بدرێتە‌ نێو خە‌ڵاتە‌ی كارە‌بای.


سەرچاوەکان



666 بینین