ناوهڕۆك
یەکێتی دوای بەرەی کوردستانی
سەرنەکەوتنی یەکێتی لەو ستراتیژانەی ڕوو لە حکومەتی عێراق لە لایەک، لە لایەکی تر ماندووبوونی حزبی شیوعی و حسک بە بیرۆکراسیەتی ئەوسای پاتتی (وەک خۆیان وتیان) سەرەڕای تووندی حکومەتی عێراق.. هەموو ئەوانەی وای کرد لە ٧/١١/١٩٨٦ مام جەلال و ئیدریس بارزانی لەسەر دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێک بێنەوە، تا بەرەیەکی (٨) لایی لە ٧/٥/١٩٨٨ پێکبێت، بەڵام بە پێچەوانەی دروشمەکەی (تا بەسەرشۆڕی یەکیان نەخستین با بە سەربەرزی یەکبگرین) بەڵکو لە ئەنجامی شکستی هەموو لایەک هاتە دی و لە ڕاستیدا، زیاتر بە تەقەلای ئێرانی ئەو بەرەیە دروست بوو، تیایدا (ی.ن.ک) بنچینە و پێشڕەو بوو، چونکە:
١- بە حوکمی بوونی لە مەیدان.
٢- ئامادە و جورئەت و موئەسەساتی یەکەی.
٣- چالاکی عەسکەرییانەکەی.
٤- داهێنانی سیاسی و ئیداریانەی.
٥- چاوشکانی لایەنەکانی تر.
بووە سەرکردەی ئەو بەرەیە بێ هیچ بڕیارێکی ڕەسمی یان بە لای کەمەوە بووە لایەنی دەستپێشخەر لە هەموو ڕوویەکەوە، هەر بە نموونە:
+ یەکێتی (پاسداری) هێنا کوردستان، هەموو لایەنەکانی تر هێنایان (بێجگە لە حزبی شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی).
+ لە دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جگە لە مەڵبەندی سێی هەولێر بە سەرکردایەتی (کۆسرەت ڕەسوڵ) مەڵبەندەکانی تر لە کوردستان نەحەوانەوە و بەرەو ئێران لاربوونەوە.
- لە دوای وەستانی جەنگی عێراق- ئێران بە تەواوی کەوتنە دیوی ئێران، و داڕمانەکەی مارکسیەتیش لە ساڵی ١٩٩٠ دەستی پێکرد، ئیدی زۆرینەی کادیرانی یەکێتی ڕابوون بەرەو هەندەران، چالاکی هەموو حزبەکان زۆر سست بوو، لە ناو یەکێتی زیاتر (سکرتێر) و (کۆسرەت) ئیشیان دەکرد بە گەرمی.