باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی ناو یەکێتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-16:57:00 - کۆدی بابەت: 1379
باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی ناو یەکێتی

ناوه‌ڕۆك

باڵی بزوتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان لە نێو یەکێتی

- بە تەقویمی خۆیان هەر لە دوای ئاشبەتاڵ لە سەرەتای مانگی ٤/١٩٧٥ یەکەم کۆبوونەوەی لە ورمێ بە ئامادەبوونی (عەلی عەسکەری، د. خالد، علی هەژار، کاردۆ گەڵاڵی، جەمال ئاغە، رسول مامەند، جمال خۆشناو..) گرێدراوە، بەڵام یادی دامەزراندنی دەگێڕنەوە بۆ سەرەتای مانگی ٨/.١٩٧٦.
- عومەر دەبابە لە هەمان ساڵ سەردانی شامی کرد و لەگەڵ جەلال تالەبانی نەخشەی شۆڕشیان داڕشتەوە.
- لە سەرەتا ناویان نا (بزوتنەوەی سۆشیالیستی دیموکراستی کوردستان)، بەڵام لەسەر پێشنیاری جەلال  (دیموکراتیەکە( لادرا، چونکە (سۆشیال دیموکرات) سومعەی خراپ بوو لە دنیای مارکسیدا.
- جەمال خۆشناو لە پلەی سکرتێر بوو بەڵام کەسی یەکەم نەبوو، تا لە ساڵی ١٩٧٧ لە خۆشناوەتی وەرگیرا، دوای دەرچوونی لە زیندان لە ناو کۆیە تیرۆر کرا.
- زۆربەی عەسکەریەکانی ناو (یەکێتی) لەوان پێکهاتبوو، لە سەرەتادا (عەلی عەسکەری و د. خالید) بەهێزترین تەوەر بوون تا لە کارەساتەکەی هەکاری ١٩٧٨ هەردووک شەهیدکران، ئینجا ڕێ بۆ کۆمەڵە خۆش بوو، ئەگینا هەڵگیرسان و کڵپەی شۆڕش بەوانە ئەنجام درا.
- دوای ئەو کارەساتە ڕەسوڵ مامەند بووە سکرتێر و تا لە ساڵی ١٩٧٩ ئسنشقاقیان کرد و (حیسک) یان دروست کرد.

 


سەرچاوەکان



696 بینین