ناوهڕۆك
فاشی - الفاشیة - fascism
وەک وشە لە ڕۆمانی کۆن بەکار هاتووە بە مانای هێز و یەکگرتووی پۆڵاینی دەدا، وەک زاراوەش بەپێی القاموس السیاسی، المورد، زۆربەی فەرهەنگەکانی تر لە (فاشیۆ) ی ئیتاڵی هاتووە، بە مانای باوەشە دارێکی درێژی پێچراو دێت، کە نیشانەی تۆکمەیی و یەکپارچەیی دەدا، دوای مۆسۆلینی لە حزبی سۆشیالیستی نەتەوەیی ئیتاڵی بە تیۆرێکی سیاسی دایڕشتەوە، تیایدا سەروەریەکی خەست بە مێژووی نەتەوە سەرکردەکانیان دەدا و هەموو لایەکی چالاکی کۆمەڵگە و دەوڵەتی خستە ڕێی خزمەتی نەتەوەیی، ناوناوە لە کاتی شڵۆقیدا وشەی (فاشی) زیندوو دەکرایەوە، دوایی فاشی بەو مانا سەلبی و کارەساتییەی بە یەخەی بزوتنەوەی (مۆسۆلینی) بەسترا لە ئیتاڵیا، لە سەرەتای سەدەی بیستەمیش دەسەڵاتی پێ گرتە دەست.
ئەو بیرەی فاشی لە دوای سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی لەسەر دەستی کۆمەڵێک زانای ڕۆژئاوایی وەک میکاڤیلی، نیتچە، هیگل، گوپینو، ... لە ئیتاڵیاش فکری (گازیبانی، مزینی ...) هەروەک زۆربەی فکرەکانی تر، بیری نەتەوایەتیش یەکەم جار زۆر بە تەوژم هات، (هەروەک لە چەمکی نەتەوایەتی) باسکرا ئایدیۆلۆژیایەکی ناتەواو و نوقسانە، بۆ پڕکردنەوەی پەنا بۆ مەدرەسەیەکی فکری و سیاسی بردراوە، بیری نەتەوەی خۆی لە تێزە بۆ سەرکێشی بەرەو ڕەگەز پەرستی و دیکتاتۆریەت و عەسکەرتیاریەت و تەقدیس کردنی ڕابەر و پێشەوا، جا ئەگەر ئەو بیرە تەواو کرا بە مەدرەسەیەکی مرۆڤایەتی، ئەوا تا ڕادەیەکی چاک ئەو دژواری و توندییەی سست دەکاتەوە، بەرەو عەقڵانیەت و مەدەنیەت دەیگێڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بە مەدرەسەیەکی تووند و شۆڕشگێڕی نامرۆڤایەتی تەواو کرا وەک مەدرەسەی سۆشیالیستی یەکان یان چەپیەکان یان ئاینێکی ناڕەسەن ئەوا بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵی نەتەوەیی تووند و پیتێنراو دروست دەکات، کە هەردەم لە بارێکی نائاسایی و هاندان و جۆش و خرۆشی جەماوەری دەبێت لەسەر بنچینەی وروژاندنی سەروەریەکانی مێژووی نەتەوەی شانازی بە باب و باپیران و نیشتیمان... ئەوانەش توخمەکانی فاشین، جا ئەو بزوتنەوەیەی نەتەوایەتی ئەو ناوچە بەشێکی زۆر لە جۆرێک لە (سۆشیالیست) کە ئەسونتگەی دیکتاتۆری و گۆڕانی تووند و تیژە، لە هەمووان توندتر (باکونین) دەڵێ: (تەرت و وێران کردنی هەر واقعێک خێرە)، زاوزێ کردنی بیری نەتەوەیی لەگەڵ سۆشیالیستی بە ناوی (سۆشیالیستی نەتەوەیی) یان (سۆشیالیستی نیشتیمانی) بزوتنەوەیەکی ترسناکی لە شێوەی فاشی و نازی و بەعسی و... هتد بەرهەم هێناوە.
لە پێناسی (فاشی) دا (مارتین دودج) چوار پێناسی بۆ سۆشیالتی نیشتیمانیەکان دەکات:
١- حکومەتێکی شمولی.
٢- پڕوپاگەندەی دیموکراسی و هەڵبژاردن بە ساختە.
٣- زاڵی حزبایەتی بەسەر موئەسەساتی یاسایی و دەستووری.
٤- هەردەم حکومەتێکی جەنگی و بودجەی بەرگری لە سەرووی هەموان.
لە ڕاستیدا بەپێی پێناس و ئەو نیشانانە زۆربەی وڵاتە نەتەوەگەری شەڕانیەکان بە جۆرێک لە جۆرەکانی فاشی بووینە، هەروەکا زۆر لە توێژەرەکان هەڵمەتەکانی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن بە سەرەتای فاشی دەزانن، بەڵام بۆچی وا بە زەقی بە ئیتاڵیا و (مۆسۆلینی) یەوە لکا؟ زۆر جار ئەو مێژوونووس و چاودێرانەش سەر چیغ و سادەن ئەگینا فاشی هەر لە ئیتاڵیا نەبووە، لە پاش و پێش ئەوان هەبووە، بەڵام چونکە مۆسۆلینی هەمان ئەو هێمایەی فاشی ڕۆمانی کۆنی کردە دروشم، کە بریتی بوو لە باوەشێک داری بەیەک بەستراو تەوشیەکیش لە سەرویەوە، ئەوەش مانای یەک ڕێزی و پۆڵاینی دەسەڵات دەدا لە سەردەمی ڕۆم کە بەر زاراوە پێی دەگوترا (فاشی)، مۆسۆلۆنی هەمان هێمای هەڵگرت و ناوی فاشی پێوە زەق بۆوە، (مۆسۆلونی) بە خۆیی و ئەو ئایدیۆلۆژیە فاشیەی بە ڕەسمی لە ساڵی ١٩١٩ ڕایگەیاند، لە ٢٠/ ئۆکتۆبەر. ١٩٢٢ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢١ ساڵ بە تاک ڕەویەوە کارەساتێکی زۆری لە شەڕ و شۆڕ و دکتاتۆری و ماڵ وێرانی دروست کرد، هەتا لە ساڵی ١٩٤٣ رووخا، ... لە ماوەیەدا ئەو ئایدیۆلۆژیە تەنیەوە، بووە جۆرێک لە سیستەمی دەسەڵات، بە هەموو دەسەڵاتێکی تەنیەوە، بووە جۆرێک لە سیستەمی دەسەڵات، بە هەموو دەسەڵاتێکی نەتەوەییە ڕادیکاڵ و پەڕگرەکان دەووترێ فاشی یان ڕەفتار فاشی، زۆر ڕێکخراو دروست بوو لەسەر ئەو توخم و بنچینانەی فاشی لە ئەوروپا و بە تایبەتی (ئیسپانیا، بەلجیکا، ڕۆمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، .... ئەڵمانیاش)
پەڕییەوە جیهانی سێیەمیش، هەندێ حزبی وەک میلیشیاش فاشیەتی لێ دەدرەوشێتەوە، ئێستا قاوغێکیان بۆ داڕشتووە دەڵێن هەموو دەسەڵاتێک ئەگەر:
١- ئابوورییەکی ڕەها ئازاد.
٢- گۆڕەپانێکی نائازاد.
٣- بە سانسۆرێکی گشتی حیزبانە.
٤- ئیدارە و سەروەری تاکەکەسی یەکەم (پاڵەوانیەتی).
٥- هەڵبژاردنی و دەست نەگۆڕی دەسەڵات.
٦- حزبی سەکردە.
٧- خۆ پڕ چەک کردن.