ناوهڕۆك
ھەرگیز لەدوای نانخواردن ئەم كارە ھەڵانە ئەنجام مەدەن
پسپۆرانی بواری تەندروسی ئاگادارمان دەكەنەوە لە دووركەتنەوە لەم كارانە لە دوای نانخواردن چوونكە زیان بە تەندروسی دەگەیەنێت، ئەوانەش بریتین لە:
- چا خواردنەوە ڕاستەوخۆ دوای نانخورادن باش نیە چونكە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەھا خۆراكییەكان بەتایبەت پرۆتین و ڕێژەیەكی زۆر ترشەڵۆك لە گەدەدا دروستدەكات بەھۆی ئەوەی ھەرسكردنی خواردن خێرا دەكات.
- لەبەركردنی پانتۆڵی كەمەر تەسك یاخوود بەستنی پشتێن دوای نانخواردن دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازاری سك.
- خۆشتن لەدوای نانخواردن زیانی ھەیە و سوڕی خوێن چالاكتر دەكا و كرداری ھەرس تێكدەدات.
- جگەرە كێشان و نێرگەلە كێشان كاریگەرییە خراپەكەیان ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە ١٠ ھێندە.
- خەوتن لەدوای نانخواردن دەبێتە ھۆی زیادبوونی كێشی لەش.
- خواردنی میوەكان ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن لەڕووی تەندروستیەوە دروست نییە و بەلایەنی كەمەوە دەبێت ٣٠: ١-٢ كاتژمێر لەدوای نانخواردن میوە بخۆیت.
سەرچاوەکان
524 بینین