ناوهڕۆك
ژیاننامە
لە ڕۆژی ٨/٦/١٩٦٦ لە شاری بیجاری پارێزگاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە و بە ڕەگەز کوردە.
ئەکتەری شانۆ و تەلەفزیۆن و سینەمای وڵاتی ئێرانە.
زانیاری كەسی
پیشە : ڕۆڵگێران
ڕەگەز : نێر
بەرواری لەدایكبوون : 8/6/1966
شوێنی لەدایكبوون : بیجار - كوردستان - ئێران
شوێنی نیشتەجێبوون : تاران
هاوسەر : مژدە دانش پژوە
منداڵ : هانا
لە ساڵی ١٩٩٢ لە نیاوەران لە دەورەیەکی دوو ساڵیدا بەشداری دەکات بۆ فێربوونی ئەکتەری و دەرهێنەری، لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و لەگەڵ خوێندنەکەیدا لەگەڵ کاری هونەری بەردەوامبووە تا ئێستاش بەردەوامە، لە پێش ئەوە لە ساڵی ١٩٩٣ لە زنجیرەی همسایەها ـدا بەشداری کرد و دواتر یەکەمین فیلمی خۆی لە (روسری آبی) ـی دەرهێنەر (رەخشان بەنی ئیعتیماد) ـەوە دەستپێکرد.
لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٥ ـەوە ئەسڵانی بەباشی ناسرا و لە زۆر فیلمی گرنگدا داواکرا، لە ساڵی ٢٠١١ ـەوە لە فیلمەکانی (خرس) و (زندگی خصوصی) و (من مادر هستم) بەجوانی درەوشایەوە و توانی بۆ هەردوو فیلمی سەرەتا براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بێت.
لە ساڵی ٢٠١٠ لە زنجیرەی (مختارنامە) لە ڕۆڵی عبیدالله بن زیاد ـدا بدرەوشێتەوە و جێگای خۆی بە تەواوی دیاری بکات.
ئەسڵانی لە ساڵی ٢٠١٦ لە فیلمی (دختر) توانی یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی خۆی بباتەوە لە مۆسکۆ.
هاوسەرەکەی ناوی (مژدە دانشپژوە) ــە و خاوەنی منداڵێکن بەناوی (هانا) .
خەڵاتەکانی
- باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی خرس لە ٢٠١١
- باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی زندگی خصوصی لە ٢٠١١
- براوەی خەڵاتی دروستکردنی ڕۆڵێکی زۆر تایبەت لە فیلمەکانی (عصر یخبندان، دوران عاشقی، کوچە بی نام) لە حەوتەمین ئاهەنگی ڕەخنەگران.
- باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی حافظ بۆ فیلمی کوچە بی نام
- براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی چهلچراغ بۆ ڕۆڵبینین لە دراماکانی تەلەفزیۆن
- باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە مۆسکۆ
- باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە ئاهەنگی خانەی سینەما
- باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە باتۆمی
- خەڵاتی تاوسی زیوی بۆ فیلمی دختر لە هیندستان
- باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی دختر لە فیستیڤاڵی داکا و مونس و مالیزیا
- باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی پاڵپشت بۆ فیلمی مغزهای کوچک زنگ زده لە فیستیڤاڵی ئاهەنگی سینەمای ئێران.
فیلمەکان
- روسری آبی
- سفر به چزابە
- باشگاه سری
- آسمان پر ستارە
- عشق فیلم
- من بن لادن نیستم
- غروب شد بیا
- ایستگاه بهشت
- پاداش سکوت
- پایان راه
- حیران
- هرچی خدا بخواهد
- یه حبه قند
- سیزدە ٥٩
- زندگی خصوصی
- خرس
- پل چوبی
- قصەها
- بە خاطر پونە
- من مادر هستم
- خواب زدەها
- ساکن طبقە وسط
- مستانە
- کلاشینکف
- کوچە بی نام
- عصر یخبندان
- دوران عاشقی
- دختر
- یک روز بخصوص
- ماجان
- زیر سقف دودی
- مغزهای کوچک زنگ زدە
- آبی
- به رنگ اسمان
- کلمبوس
- جن زیبا
- متری شیش و نیم
- مردی بدون سایە
- خط استوا
- ملخ
دراماکان
- امام علی
- همسایەها
- بهاران در بهار
- خانە در آتش
- چشم سوم
- سفر بە چزابه
- خاطرەها
- خاطرات یک خبرنگار
- پزشکان
- زیر بازارچە
- کیف انگلیسی
- داستان یک شهر
- چراغ جادو
- رستوران خانوادگی
- پلیس جوان
- توپ گرد
- خانەی در تاریکی
- وفا
- راه بیپایان
- گاوصندوق
- اشپزباشی
- مختارنامە
لەتۆڕی نمایشی خانگی
- ساخت ایران
- شاهگوش
- وقت رو به انتهاست
- هیولا
- شانۆیی
- عشق اباد
- پچ بچەهای پشت خط نبرد
- از دست رفتە
- سمفونی درد