کێشەی خەوتن لای منداڵان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-20:55:00 - کۆدی بابەت: 1772
کێشەی خەوتن لای منداڵان

ناوه‌ڕۆك

کێشەی خەوتن لای منداڵان

  کێشەی خەوتن، یەکێکە لەو گرفتانەی کە دایکان بە دەستیەوە دەناڵێنن، بۆ ئاگادار بوون و شارەزایی لێی ئەم چەند دێڕە دەخەینە بەر دەستی ئێوەی بەڕێز:

جۆرەکانی خەوتن

جۆری یەکەم: بە نووستنی کلاسیکی ناو دەبرێت، یان بە نووستنی هێواش، ئەم جۆرەیان بە دابەزینی خێرای هەناسەدان و خێرایی لیدانی دڵ و دابەزینی خوێن و هاتنە خوارەوەی پلەی گەرمی لەش و دابەزینی داگیرسانی ناوەوەی لاشە جیادەکرێتەوە و جیاوازە.

جۆری دووەم: ئەم جۆرەیان بە خەوی پێچەوانە، یان جۆری خەوبینین ناودەبرێت بە خێرایی جووڵەی چآو و قسەکردن لە کاتی خەو بینین و ... لەم جۆرەیاندا هەموو ئەندامانی لاشە بەشدارن، و خێرایی هەناسەدان زیاد دەکات و خێرایی لێدانی دڵ و فساری خوێن و دەردانی ئەنزیمەکانی گەدە زیاد دەکەن.

هەردوو جۆرەکەی خەوتن لە کەسێکی ئاساییدا لە خولێکی جێگیردا ڕوودەدەن، جۆری دووەمیان لە ماوەی (٩٠) ڕوودەدات و، (٢٠) خولەک بەردەوام دەبێت لە هەر خولێکدا، کەسی خەوتوو ٢٠٪ ماوەی خەوتنەکەی لەم جۆرەیاندا بەسەر دەبات.
جۆری یەکەمیان لە خەوتن بە زۆری لە سەرەتای شەودا ڕوودەدات، بەڵام جۆری دووەمیان درێژدە دەکێشێت بۆ کۆتایی شەو.
هەروەها جۆری دووەمیان لە خەوتن بە خەوتنی خەوبینین ناودەبرێت بەهۆی پەیوەندی توندی بە خەوبینینەوە. لێرەدا دەبینین ئەگەر کەسی خەوتوومان خەبەر کردەوە لە کاتی خێرایی جوڵەی جآویدا یەکسەر پێمان دەڵێت کە لە قوڵایی خەوبینیندا بووە. بەڵگەیەکی تر بۆ ئەم جۆرەیان کە تایبەتە بە خەوبینین هەڵهێنجراوە لە جوڵەی چاوی وەکو ئەوە وایە کە بە دوای وێنەیەکدا بگەڕێت، کە لە خەوەکەیدا دەیبینێت.
زۆرترین خەوبینینی ڕوون و پڕ لە چالاکی و پێویست بۆ ژیان و سۆز ئەم جۆرەیانە کە ڕوودەدات لە کاتی جۆری خەوبینینی دا. هەندێک لە زانایان بڕوایان وایە بەهۆی پێویستی مرۆڤ بە خەوبینین (بۆ پڕکردنەوەی شڵەژانی سۆزی) سورە لەسەر وەرگرتنی بەشێک لە جۆری خەوبینینی. ڕوون بۆتەوە ئەوەی لە بینینی ئەم جۆرەیان لە کاتێکی گونجاودا ڕوودەدات، نەوەک لە بەشێکی کەمی کات، وەکو هەندێک کەس وا گومان دەبەن.
ئەو کەسەی دوای (١٠) خولەک لە خەو بە خەبەری دەهێنیت، لەوانەیە لە ناوەڕاستی خەو بینیندا بێت، لەوانەیە بگەڕێتەوە سەر خەوبینینەکە، ئەگەر وازی لێ بهێنین جارێک تر بخەوێتەوە. ئەم جۆرەیان لە خەو لە ناوەڕۆکیدا ڕێژەیەکی زۆری لە سۆز و کاریگەری لەسەر لاشەی مرۆڤی بەجێ دێڵێت هەڵگرتووە. ئێمە هۆگریەکی پتەومان لەگەڵیدا هەیە، لە کاتی هەڵسانماندا، ئەو خەوەی ترس و دڵەڕاوکێ دروست دەکات، وا لە لاشە دەکات ماددەی (ئەدرینالین) دەردات، وا لە خەوبینین دەکات لە دەنگی لێدانی دڵی بەئاگا بێت. ئەگەر خەوبینین خەوی بە پیشبڕکێی تۆپی پێ، ئەوا بە هەناسە بڕکێ لە خەوەکەی خەبەری دەبێتەوە. یان لە خەوبینینی  مۆتەکەیدا هەست دەکات لاشەی لە جوڵە کەوتووە. دەڵێن ئەم جۆرە هەستە ڕاستی هەیە، لە خەوبینینی کەمدا، لەبەر ئەوەی ئاماژەکانی توڕەیی لە کۆمەڵێکی دیاری کراوی دەمارەکانمان ڕادەوەستن بۆ ماوەی نزیکەی نیو خولەک، یان بەم چەشنە دواتر بە یەک جار پاڵ دەنێن، لەوانەیە قاچەکانی خەوبین لە کار کەوتن، تاکو خەوەکە دەگاتە خاڵی ئەوەی کە دەیەوێت هەڵێت، یاخود خەبەری بێتەوە لە خەوە.
خەو بینی زۆربەی خەڵک لە کاتی خەوی قوڵدا نەوەک لە خەوی سوکدایە، ئەگەر مرۆڤ لەم کاتەدا خەوی بینی، خەونەکانیان جیاواز دەبێت، چونکە زۆربەیان تایبەتین بە کاری ڕۆژانەیان، بە دوورە لە سۆز، ئەم جۆرەیان وەکو بیرەوەریەکانی ژیان واە.

کێشەکانی خەوتن لای منداڵان

ئارەق کردنەوە جۆرێکە لە جۆرەکانی تێکچونی خەوەکە، زۆربەی منداڵان بە دەستیەوە دەناڵێنن، ئەو منداڵانەی دەناڵێنن بە دەست تێکچوونی خەو و ئارەق کردن بەدەم خەوەوە و خۆ هەڵگێڕ و وەرگێڕان و لاق هەڵاوێشتن بە درێژایی شەو و هەستان بێ ئەوەی تێر خەوبێت و بەدەست خێرایی  هەڵچوون و یاخیی بوون و دڵەڕاوكێ و تووڕەبوونێکی زۆر و نەمانی خستنەکاری هەستی لەسەر شتەکان و زۆر گریان.

زۆربەی ئەو منداڵانەی کێشەی خەویان هەیە ئەم نموونانە دەیانگرێتەوە:

  1. بەردەوام هەستانەوەیان لە شەودا.
  2. قسەکردنیان بە دەم خەوەوە.
  3. گرانی بەردەوام بوونیان لەسەر خەوتن.
  4. هەستانیان لە خەو بە دەم گریانەوە.
  5. بەردەوام بوونیان لە خەوتن لە ڕۆژدا.
  6. خەو بینینی ناخۆش.
  7. میز بەخۆداکردن لە خەودا.
  8. ددان گرتن و لێکخشاندن و زوو لە خەو هەستان.

زۆربەی کێشەکانی خەوتن لای منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ نەریتی خەوی ناڕێک، یان قەلەقی چون بۆ خەوتن یان نوقم بوون تێیدا، لەوانەیە کێشەی بەردەوامی خەوتن نیشانەی گرانی سۆز بێت بۆ نموونە (دڵەڕاوکێ و لی جیابوونەوە)، ئەمەش نیشانەی پێگەیشتنە بۆ منداڵانی بچووک، بۆ هەموو منداڵانی بچووک، کاتی خەو کاتی لێک جیابوونەوەیە، هەندێک منداڵ بە هەموو توانایان پەنا بۆ دۆزینەوە چارەسەرێک دەبەن، بۆ لێک جیا نەبوونەوەیان لە یەکتری لە کاتی خەوتندا.

هەندێ لەو بیر و ڕایانەی لەوانەیە هاوکارت بێت بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی ئەم کێشەیە

  • ئەگەر منداڵەکەت هەستی بە ئارەزووی سەرخەو شکاندنێک هەبوو لە کاتی ڕۆژدا، بێ بەشی مەکە لێی بە بیانووی ئەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی کاتژمێرەکانی خەوی شەو.
  • ژمارەیەکی کەم نەبێت لە مندالان دەتوانن بە درێژایی ڕۆژ نەخەون و هەر بە خەبەر بن، دەخەون ئەگەر ماوەیەکی کەمیش بێت،
  • بە گوێرەی توانا هەوڵی ئەوە مەدە زۆر لە منداڵەکەت بکەی بخەوێ ئەگەر خەوی نەهات، چونکە منداڵ وەکو کەسەی وشیار ناتوانێت بە گوێرایەڵی فرمانەکانت بخەوێت،ئەگەر منداڵەکەت حەزی نەکرد، یان لەوانە بوو خۆی تووشی مەترسی بکات، وازی لێ بێنە با لای خۆت بمێنێتەوە، تاکو خەو دەیباتەوە، ئەو کاتە بیبە بۆ شوێنی خەوتنی خۆی.
  • ژووری خەوتنەکەی بۆ بکە بە شوێنێکی دڵگیر، چونکە ژووری نوستن لای هەندێک خێزان تەنها بۆ خەوتنە و بەس، وای لێ ناکەن ببێتە شوێنێکی سەرنج ڕاکێش و دڵگیر لای منداڵەکە، بۆی ببێتە شوێنی یاری کردن، پێش ئەوەی بە تەواوی بخەوێت، جیاوازی بکە لە نێوان ژووری خەوتن و خەوتن بە پلە پلەیی، بە گوێرەی توانا هەر لە سەرەتای ژیانی منداڵدا، چونکە ئەو کاتەی منداڵ دەگاتە تەمەنی هەرزەکاری پێویستی بە کاتێکی کەمتر هەیە بۆ خەوتن، حەز دەکات بەشێک لە کاتەکانی پێش ئەوەی بخەوێت، بە تەنهایی بەسەرببات بە خوێندنەوە یاخود گوێبگرێ لە مۆسیقا.


سەرچاوەکان



798 بینین