ناوهڕۆك
تووشبوانی شەكرە نابێ پێڵاوی ھاوینە و كراوە لەپێبكەن
كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری توشبووانی شەكرە ڕایدەگەیەنن، پێڵاوی ھاوینە و ئەوانە كراوەن بۆ توشبووانی شەكرە گونجاو نین، چونكە ڕەنگە ببێتە ھۆی ڕووشان و برین.
كۆمەڵە ئەڵمانیەكە دەڵێ توشبووانی شەكرە بەگشتی ھەست بە ئازار ناكەن و پێیەكانیان سڕبوون، ئەویش بەھۆی تێكچوونی دەمارەكان و كەمی سوڕی خوێن لە پێیەكانیاندا، بۆیە زۆر جار كە تووشی برینی بچوك دەبن، ھەستی پێناكەن، تا دەگاتە قۆناغەكانی كۆتای و بەمەش درەنگتر چاك دەبنەوە، بەجۆرێك ھەندێك جار بەجۆرێك تەشەنە دەكات و ئاڵۆز دەبێ دەبێتە ھۆی بڕینەوەی پێیەكان.
بۆ دوور بون لەم مەترسیانە، كۆمەڵەكە ئامۆژگاری توشبووانی شەكرە دەكات، پێیەكانیان بپارێزن و پێڵاوی كراوە لەپێنەكەن تا تووشی برین نەبن و ھەمیشە قەباری گونجاو ھەڵبژێرن، ھەروەھا دەبێت ڕۆژانە پشكنین بۆ پێیەكانیان بكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن لەكاتی ھەبوونی بریندا.