سوودەكانی ڤیتامین B
ڤیتامین B پێكدێت لە هەشت جۆر ڤیتانین كە بریتین لە:
ڤیتامین B1: ثایامین (Thiamine)
ڤیتامین B2: ڕایبۆفلاڤین (Riboflavin)
ڤیتامین B3: نیاسین (Niacin)
ڤیتامین B5: ترشی پانثۆنیك (Pantothenic acid)
ڤیتامین B6: پیریدۆكساین (Pyridoxine)
ڤیتامین B7: بیوتین (Biotin)
ڤیتامین B9: ترشی فۆلیك (Folate)
ڤیتامین B12: كۆبالامین (Cobalamin)
هەموو ئەم ڤیتامینانە یارمەتی چالاكییەكانی لەش دەدەن، ڤیتامین B ڕۆڵێڵكی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندرووستی لەش بەگشتی، چونكە بە شێوەیەكی سەرەكی كاریگەری هەیە لەسەر وەرگرتنی وزە لەو خواردنانەوەی كە دەیخۆین، هەروەها كاریگەری هەیە لەسەر كاركردنی دەمارە خانەكان، بۆیە ڤیتامین چەندین سوودی هەیە بۆ نەخۆشی شەكرە.
سوودەكانی ڤیتامین B بۆ نەخۆشی شەكرە
زۆرجار ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە ڕێژەی ڤیتامین یان ثایامین لە جەستەیاندا كەمدەبێتەوە، كە نەخۆشییەكە وا لە گورچیلەكان دەكات كە ثایامین دەربدەن لە جیاتی هەڵگرتنی و خەزنكردنی، كەمی ثایامین دەكرێت ببێتە هۆی لاوازبوون و تێكچوونی دیواری دەمارە وردەكان، بۆیە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەكرێت ڤیتامین B بخۆن بۆ ئەوەی لەم كێشە تەندوستییە بەدووربن، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت چونكە هەموو ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە لە قۆناغێكی تەمەنیاندا توشی تێكچوونی دەمارەكان دەبن، هەرچەندە لێرەدا باسی گرنگی ڤیتامین B دەكەین پێویستە بخورێت، بەڵام دەبێت ئاگاداربن لەوەی زۆر نەخورێت چونكە دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشەی تەندروستی.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لەساڵی 2009 لەسەر 203 نەخۆشی شەكرە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە لە %22 ئەو نەخۆشانەی كە دەرمانی میتۆفۆرمین (Metformin)ـیان خواردووە كەمتر توشی كەمبوونەوەی ڤیتامین B12 بوون، بۆیە دەتوانین بڵێین كە سوودی ڤیتامین B بۆ نەخۆشی شەكرە بریتییە لە نەهێشتنی توشبوون بە نەخۆشییە دەمارییەكان.