هۆکارەکانی زوو سپی بوونی قژ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:01:00 - کۆدی بابەت: 1803
هۆکارەکانی زوو سپی بوونی قژ

ناوه‌ڕۆك

ھۆكارە‌كانی زوو سپی بوونی قژ

گۆڕانی ڕە‌نگی تاڵە‌ مووە‌كانی سە‌ر بۆ ڕە‌نگی سپی لە‌ تە‌مە‌نێكی زۆر كە‌مدا ڕە‌نگە‌ ھە‌ستێكی ناخۆش بدات بە‌و كە‌سە‌ و ھە‌ست بكات بە‌وە‌ی كە‌ تە‌مەنی گە‌ورە‌ بووە‌، بە‌ڵام ئە‌مە‌ ھە‌ڵە‌یە‌ تاڵی سپی پە‌یوە‌ندی بە‌ تە‌مە‌نە‌وە‌ نییە‌ و ھە‌ندێك جار زووتر لە‌ كاتی خۆی دە‌ردە‌كە‌وێت و بە‌پێچە‌وانە‌شە‌وە‌.

ئە‌و ھۆكارانە‌ چین كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی زووتر تاڵی سپی لە‌ قژدا دركە‌وێت؟

  • ناڕێكی و بوونی گرفت لە‌ جینە‌كان ومانە‌وە‌ی لە‌ بۆماوە‌ییە‌وە‌.
  • كە‌م خوێنی یان كە‌می ئاسن و ڤیتامین یان ئۆمێگا٣ و كالسیۆم و مس و ترشە‌مە‌نیە‌كان لە‌ خوێندا ھۆكاری سە‌رە‌كین بۆ زوو دە‌ركە‌وتنی تاڵی سپی.
  • خواردنە‌وە‌ی زۆری كھولیە‌كان و كێشانی جگە‌رە‌ یان خواردنە‌وە‌ وزە‌بە‌خشە‌كان و كافاینە‌كان وە‌ك قاوە‌ و چا.
  • بوونی كێشە‌ی دە‌روونی و پە‌ستانێكی ناخۆش لە‌سە‌ر مێشكت ڕە‌نگە‌ ترس لە‌ شتێك ئە‌وە‌ دروستبكات، بە‌تە‌نھا كار لە‌ ڕە‌نگی قژ ناكات بە‌ڵكو ڕە‌نگی پێستیشت دە‌گۆڕێت.
  • بوونی نە‌خۆشی لە‌ گە‌دە‌ و كرداری ھە‌رس، یان لیكە‌ ڕژێنە‌ی دە‌رە‌كی واتە‌ (غودە‌) ھە‌تا ھوكردنی زمان و ددان یان ھوكردنی پێستی سە‌ر ڕۆڵی سە‌رە‌كی ھە‌یە‌.
  • بە‌كارھێنانی دە‌رمان و شامپۆ و كرێمی ناتە‌ندروست و خراپ یان ڕە‌نگ.


سەرچاوەکان



2452 بینین