ئەم پێنج نیشانەیە دەریدەخات کە قژت زۆر دەشۆیت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-16
ئەم پێنج نیشانەیە دەریدەخات کە قژت زۆر دەشۆیت
پاراستن و گرنگیدان بە قژ

سەرەتا

زۆرینەی خەڵک وادەزانن کە بۆئەوەی قژیان جوان ببێت پێویستە بە بەردەوامی بیشۆن، بەڵام لەڕاستیدا ئەگەر زیادەڕۆیی لە شۆردنی قژدا بکرێت ئەوا زیانەکانی زیاتر دەبێت لە سوودەکانی.

سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بە کۆمەڵە نیشانەیەک داوە و ئامۆژگاریمان دەکەن کە بووەستین لە زیاد شۆردنی قژمان بەر لەوەی زیانمان پێبگات.

نیشانەکان

  • زۆر وەرینی قژ بەشێوەیەکی بەردەوام
  • وشكبوون و قرتانی سەرتاڵەکان
  • خورانی سەر
  • کەمبوونەوەی بریقەداری قژ
  • ئاڵۆسکانی قژ


سەرچاوەکان