واتای بینینی په‌نجه‌کان له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-03-23:06:00 - کۆدی بابەت: 1944
واتای بینینی په‌نجه‌کان له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای په‌نجه‌كان لە خەودا کردووە . 

په‌نجه‌كان له‌ خه‌ودا

مانای بینینی پێنج په‌نجه‌كانی ده‌ستی ڕاست نوێژه‌كانی پێنج فه‌رزه‌ ، پێنج په‌نجه‌ی ده‌ستی چه‌پ برازاكانه‌و هه‌ندێكیش گوتویانه‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌ نوێژی به‌یانیانه‌ په‌نجه‌ی ئاماژه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆیه‌و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست نوێژی عه‌سره‌و په‌نجه‌ی براتوته‌ نوێژی مه‌غریبه‌و په‌نجه‌ بچكۆله‌ ( توته‌ ) نوێژی خه‌وتنانه‌و چاكی و ڕێك و پێكی نوێژه‌كانه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی نه‌بێ منداڵ یان براكه‌ی ده‌مرێت وه‌ هه‌ندێك وتویانه‌ كوڕه‌كه‌ی یان براكه‌ی توشی به‌ڵایه‌ك ده‌بێت .

 


سەرچاوەکان



1118 بینین