چی له‌ناو قوتویه‌کی ڕیدبووڵدا (Red Bull) هه‌یه‌؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-05-23:40:00 - کۆدی بابەت: 2012
چی له‌ناو قوتویه‌کی ڕیدبووڵدا (Red Bull) هه‌یه‌؟

ناوه‌ڕۆك

چی له‌ناو قوتویه‌كی ڕیدبووڵدا (Red Bull) هه‌یه‌؟

قوتویه‌كی ڕێدبووڵ وزه‌ی زۆرت پێده‌به‌خشێت به‌ڵام كه‌مێك تامی شێوه‌ ئاسنی تێدایه‌ كه‌ وات لێده‌كات هه‌ست بكه‌یت هه‌ندێك مادده‌ی كیمیایی ناته‌ندرووستی تێدابێت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا پێكهاته‌كانی شاردراوه‌ نین.
سه‌ره‌تا ئاوی به‌ كاربۆنكراو (carbonated water)، پێكهاتووه‌ له‌ ئاو له‌گه‌ڵ دووانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ گازییه‌ی پێده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ها كه‌مێك تامی شیرینی تێدا هه‌یه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو جۆری شه‌كر، (sucrose): ئه‌و جۆره‌ شه‌كره‌یه‌ كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌كاری ده‌هێنین، جۆری دووه‌میان شه‌كری (glucose): كه‌ له‌ نیشاسته‌ی گه‌نمه‌شامییه‌وه‌ دروست ده‌كرێت. به‌ پێی گۆڤاری (MEL) نزیكه‌ی 27 گرام شه‌كر هه‌یه‌ له‌ قوتویه‌كی‌ ڕێدبووڵ كه‌ هه‌مان ڕێژه‌یه‌ كه‌ له‌ چوكلاته‌یه‌كی سنیكه‌رس(Snickers bar)دا هه‌یه‌. (بۆیه‌ گه‌ر قوتویه‌كی ڕیدبووڵت خوارده‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هیچ شیرینییه‌كی تر نه‌خۆیت).
چه‌ند جۆرێكی ڤیتامین B هه‌یه‌ كه‌ وززه‌ت پێده‌به‌خشن. (Niacinamide) جۆرێكی ڤیتامین (B3)یه‌ كه‌ دژه‌ هه‌ڵاوسانه‌ و ئازار كه‌مده‌كاته‌وه‌، (calcium pantothenate) یاخود خوێی كالیسیۆمی، كه‌ له‌ ڤیتامین (B5)دا بوونی هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كات ‌له‌شت كاربۆهیدرات و چه‌وری و پرۆتینه‌كان بسوتێنن و به‌كاریان بهێنێت. (Pyridoxine hydrochloride) كه‌ له‌ ڤیتامین (B6)دا بوونی هه‌یه‌ یارمه‌تی سووڕی خوێن ده‌دات، هه‌روه‌ها ڤیتامین (B6) به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ سووره‌كان زیاد ده‌كات، كه‌ گواستنه‌وه‌ی ئوكسجین له‌ له‌شدا خێراتر ده‌كات. 
ترشی سیتریك ده‌كرێته‌ ناو ڕێدبووڵه‌وه‌ كه‌ تامێكی ترشی پێده‌‌به‌خشێت و به‌ پارێزراوی ده‌یهێڵێته‌وه‌، له‌كاتێكدا كاربۆناتی مه‌گنیسیۆمی تێده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌مێك له‌ ترشێتیه‌كه‌ی. بیكاربۆناتی سۆدیۆم كه‌ ناسراوه‌ به‌ (سۆده‌)، وزه‌مان پێده‌به‌خشن له‌ كاتی وه‌رزشكردندا. ته‌ورین (Taurine) پێكهاته‌یه‌كی تری ناو ڕێدبووڵه‌، كه‌ تامێكی ناخۆشی هه‌یه‌، به‌بۆنه‌یه‌وه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ مادده‌ی خراپ (وه‌ك تۆواو یان میزی گا) له‌ ناو ڕێدبووڵ بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه ‌شتی وا هه‌بێت، له‌ ڕاستیدا ته‌ورین‌ (ترشێكی ئه‌مینییه‌) و له‌ له‌شی مرۆڤدا بوونی هه‌یه‌.
ڕێكخراوی (Food and Drug Administration) یاخوود (FDA) داوا له‌ كۆمپانیاكان ناكات كه‌ پێكهاته‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بخه‌نه‌ ڕوو، به ‌مه‌رجێك كه به‌كارهێنه‌ران‌ تووشی هه‌ستیاری نه‌كات، بۆیه‌ هێشتا پێكهاتەی تامه‌‌ سروشتی و دروستكراوه‌كانی ڕێدبووڵ نه‌زانراوه‌. قوتوییه‌كی ڕێدبووڵ نزیكه‌ی 80 میلیگرام كافاینی تێدا هه‌یه‌، كه‌ كه‌مێك كه‌متره‌ له‌و كافاینه‌ی كه‌ له‌ كوو‌پێك قاوه‌دایه‌.
به‌گشتی ڕێدبووڵ هیچ پێكهاته‌یه‌كی شاراوه‌ی زیانبه‌خشی تێدا نییه‌. به‌ڵام ده‌توانیت هه‌مان بڕه‌ وزه‌ به‌ده‌ست بهێنیت له‌ ڕێگه‌ی ژه‌مه‌خۆراكێكی ڕێك و موڵتی ڤیتامینه‌وه‌.


سەرچاوەکان



681 بینین