ئایا شۆردنەوەی مریشک مەترسیە بۆ سەر تەندروستی؟

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-21-21:53:00 - کۆدی بابەت: 4723
ئایا شۆردنەوەی مریشک مەترسیە بۆ سەر تەندروستی؟
پرسگەی خۆراک

ئایا شۆردنەوەی مریشک پێش لێنانی مەترسی بۆسەر تەندروستی دروست دەکات؟ 

شۆردنەوەی مریشکی کاڵ پێش لێنانی دەبێتە هۆی مەترسی توشبوونی بە ژەهراویبوونی خۆراکی کە هۆکارەکەی بەکتریای (کەوانەیی: کە بەرپرسە لە ژەهراویبوونی خۆراک campylobacter)ـە، شۆردنەوەی بە ئاو پێش لێنانی بەکتریاکە بڵاودەکاتەوە بەسەر دەستەکان و جلوبەرگ و کەرەستەکانی چێشت لێنان و ڕووەکانی چێشتخانەكە، دڵۆپەکانی ئاو بە دووری ٥٠ سم بڵاودەبنەوە کە بەکتریاکە لەخۆ دەگرن کە چەندەها مەترسی بۆ تەندروستی لەش هەیە.

کەواتە گرنگترین لێکەوتە خراپەکانی چین؟ چۆن لەش بپارێزرێت لە مەترسی توشبوونی؟ ڕێگای دروست بۆ شۆردنەوەی مریشک چیە؟ وە ماوەی چەند پێویستە مریشک بکرێتە ناو ساردکەرەوەوە؟ 

لێکەوتە خراپەکانی

لێکەوتە خراپەکانی توشبوون بە تەسەموم لە دەرئەنجامی شۆردنەوەی مریشکی کاڵ بەر لە لێنانی:

ڕەنگە لەسەر هەندێکیان هیچ لێکەوتەیەکی خراپ دەرنەکەوێت بەهۆی توشبوونیشیان بە بەکتریای تەشیلەیی کە شۆردنەوەی مریشکەکە دەیگوازێتەوە، بەڵام لە هەندێکی تردا دەبێتە هۆی پەیدابوونی لێکەوتەی خراپ، کە نیشانەکانی دوای دووڕۆژ لە توشبوون دەستپێدەکەن و تا هەفتەیەک بەردەوام دەبن، گرنگترین ئەو لێکەوتانەش:

لێکەوتە باوەکان

١-سکچوون 
٢-بوونی خوێن لە پیسایی
٣-تا
٤-ئازاری گەدە و کەشەنگبوونی
٥-باکردنی سک
٦-ڕشانەوە 

لێکەوتە مەترسیدارەکان

١-هەست کردن بە ئازارێکی زۆر لە گەدە و دەرچەی کۆم.
٢-ڕەنگە سکچوون زیاتر لە دوو ڕۆژ بخایەنێ.
٣-(تا) ئەگەر بێتو پلەی گەرمی لەش بگاتە سەرووی ٣٨،٩ پلەی سەدی یان زیاتر. 
٤-وشک هەڵاتن، کە ئەمیش زیانەکانی بریتین لە: ڕەنگی میزی سووری تۆخ، وشکبوونی دەم و پێست، وە هەست کردن بە سەرسوڕهاتن.

هەوپێکەری تەشیلەیی

هەوپێکەری تەشیلەیی ئەم لێکەوتە خراپانەی خوارەوەی هەیە:

١-تێکچوونی ڕیخۆڵە ئەستوورە: توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە سەدا (٥-٢٠)ی توشبوان بە بەکتریای تەشیلەیی ڕەنگە توشی تێکچوونەکانی کۆڵۆن ببن بۆ ماوەیەکی کەم. 
٢-هەوکردنی جومگەکان: توێژینەوەکان سەلماندوویانە لەسەدا (١-٥)ی توشبووانی ئەم هۆکاری نەخۆشییە توشی هەوکردنی جومگەکان دەبن.
٣-نیشانەکانی گیلان باری(GBS): یەک لە هەزار تووشبوو بەم وردیلەیە ڕەنگە توشی گیلان باری ببن، ئەویش یەکێکە لەو تێکچوونە دەگمەنانەی کە توشی کۆئەندامی بەرگری دەبێت و کەسەکە هەست بە لاوازی و لەدەستچوونی ماسولکەکانی دەکات، ڕەنگە ببێتە هۆی شەلەل کە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت، وە ئەمە لەو حاڵەتانەیە کە پێویستی بە بەشداری کردنی یەکسەری پزیشکە. 

تێبینی

زۆرێک لە توشبوان چاکدەبنەوە لە مەترسی توشبوونی بە بەکتریای تەشیلەیی بەبێ پێویستی بەکارهێنانی دژە زیندەییەکان، لەڕێگەی خواردنەوەی بڕێکی زۆری شلەمەنی، بۆ خۆلادان لە توشبوون بە وشکبوونەوە و قەرەبوو کردنەوەی کەمی شلەمەنییەکان، بەڵام هەندێک کەو حاڵەتانە پێشتر ئاماژەمان پێدا پێویستی بە خۆهەڵقورتانی ڕاستەوخۆی پزیشکە.

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ شۆردنەوەی مریشک بەڕێگایەکی تەندروست

چەند ڕێگایەک هەیە بۆ شۆردنەوەی مریشک بەبێ دروستکرەنی مەترسی بڵاوبوونەوەی بەکتریاکە بە ڕوەکاندا لەو ڕێگایانە:

١. پێش بەکارهێنانی مریشکەکە ئەگەر هاتوو لە بەفرگردا بوو پێویستە بەفرەکەی بتوێنرێتەوە لە پلەی گەرمی ژووردا بە لێگەڕانی لە تەشتێکدا و دانانی مریشکەکە لە ئاوی سارددا. 
٢. پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەی کە دەویسترێ مریشکەکەی لێ بشۆردرێتەوە وە پاکژ بکرێتەوە و هەموو کەرەستەکانی لێ دوور بخرێتەوە بۆ ڕێگری لە مەترسی گەیشتنی بەکتریاکە پێی. 
٣. دانانی مریشکەکە لەسەر تەختەی پارچەکردنی تایبەتمەند بەخۆی پاش تواندنەوەی بەفرەکەی، دواتر پاککردنەوەی بە باشی بە کلێنس  و پاشان یەکسەر فڕێدانی کلێنسەکە پاش بەکارهێنانی.
٤. بڕینی ئەو کیسەیەی مریشکەکەی تیایە و هەڵگرتنی بە شێوەیەکی دروست، بۆ رێگری لە ڕشانی شلەکانی ناو مریشەکەکە.
٥. لابردنی هەر زیادەیەکی مریشکەکە وەکو چەوری دەوری ملی و کلک و وە ئەو زیادانەی تریش کە دەبێت لاببرێن.
٦. دڵنیابوون لەوەی دەستشۆرەکە بەتاڵە و پاکە و پاکژکراوەتەوە لەکاتی شۆردنی مریشکەکە، وە دڵنیابوون لەوەی هیچ کەرەستەیەکی لێوە نزیک نییە، وە خۆدوورگرتن لە شۆردنەوەی مریشکەکە بە ئاوی خێرا و ڕەشاش و لەبری ئەوە شۆردنەوەی بە ئاوی ڕێکردووی ئاسایی. 
٧. دواتر پاککردنەوەی مریشکەکە وەکو جاران بۆ خۆپاراستن لە بۆنی ساردەی مریشکەکە. 
٨. دڵنیابوون لە پاککردنەوەی هەموو ئەو کەرەستانەی بۆ ئامادەکردنی مریشکەکە بەکارهاتووە. 
٩. لێنانی مریشکەکە بە باشترین شێواز، وە دڵنیابوون لەوەی باش ئامادەئەبێت لە پلەی گەرمی ٧٣،٩ی سەدی بۆ کوشتنی هەموو جۆرە بەکتریایەک.

تا چەندێک ئەکرێ مریشک لە بەفرگردا بمێنێتەوە؟ 

لە دەواجینە بەستوەکاندا بۆماوەی ساڵێک دەپارێزرێت و دەمێنێتەوە، وە بەپێی بەڕێوەبردنی خواردەمەنی و دەرمان (FDA) ڕان و سنگی مریشک لە پلەی گەرمی (١٨-) دا بۆماوەی ٩ مانگ ئاساییە بمێنێتەوە، بەڵام مریشکی جنراو ناکرێ لە (٣_٤) مانگ زیاتر بمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



652 بینین