ناوهڕۆك
بۆچی له كاتی بینینی خواردنێكی به‌تام ده‌ممان ئاو ده‌كات؟
تۆ ئێستا خواردنێكی زۆر به‌تامت ئاماده كردووه و داتناوه تا كه‌مێك سارد ببێته‌وه. سات به سات بۆنه‌كه‌ی به ژووره‌كه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه كه وا له خۆت كه‌سه‌كانی چوارده‌ورت ده‌كات ده‌ممتان ئاو بكات.
كیمیاگه‌ر (هادی فارێس – Hadi Fares) ده‌ڵێت: لیك له ناو ده‌مماندا چه‌ندین كار ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیمان ده‌دات له خواردندا، لیك هه‌ڵده‌ستێت به ته‌ڕكردنی خواردنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسان بێت بۆ جوین و تامكردن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئه‌نزیمی تێدایه كه ده‌ست ده‌كات به شیكردنه‌وه‌ی خۆاكه‌كه پێش ئه‌وه‌ی قووتی بده‌ین.
وشه‌ی (ده‌م ئاوكردن) له ڕاستیدا زۆر گونجاوه. دوو جۆر لیك بوونی هه‌یه له ده‌مماندا: (mucous و serous ):
mucous : ئه‌م جۆره لیكه خه‌سته و ده‌لكێت بهیهكداو پڕه له لینجه مادده.
Serous: ئه‌م جۆره‌یان به‌شێكی ئێجگار زۆری ئاوه، كه دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی بینین، بۆنكردن یان بیركردنه‌وه له خواردنێكی به‌تام.
لیك درووستكردن ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه له‌شت پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه به جۆش و خرۆشهوهیه بۆ ئه‌و خواردنه‌ی به‌رده‌مت.