ناوهڕۆك
چۆن وشە نهێنیەكەم بیربكەوێتەوە؟
ڕێگاكانی بیركەوتنەوەی وشەی نهێنی
هەندێك لە ماڵپەڕەكان تایبەتمەندی خەزنكردنی وشە نهێنیەكانی هەیە كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ لەبیرنەكردنی وشە نهێنیەكانمان كە دەتوانیت كارای بكەیت لە سایتە ئەلیكترۆنییەكان.
پرسیارە ئاڵنگارییەكان
هەندێك لە وێبسایتەكان تایبەتمەندی (پرسیارە ئاڵنگارییەكان)ـی هەیە كە كۆمەڵیك پرسیارن لە كاتی دانانی هەژمارەكەت وەڵامیان دەدەیتەوە، دواتر لە كاتی لەبیركردنی وشە نهێنیەكەت دەتوانیت بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بچیتە ناو هەژمارەكەتەوە.
تاقیكردنەوەی وشەی نهێنی ماڵپەڕەكانی تر
زۆربەی كەسەكان یەك جۆر وشەی نهێنی بەكاردەهێنن بۆ هەژمارەكانیان بۆیە لەكاتی لەبیركردنی وشە نهێنییەكەت هەوڵبدە وشەی نهێنی هەژمارەكانی ترت تاقی بكەیتەوە. بەڵام بە هیچ شێوەیەك كارێكی باش نییە هەژمارەكانت هەمان وشەی نهێنیان هەبێت، چونكە لەكاتی هاككرانی یەكێكیان ئەوا هەموو هەژمارەكانی دیكەت دووچاری مەترسی دەبنەوە.
تاقیكردنەوەی هەموو ئەگەرەكان
لەكاتی لەبیركردنی وشە نهێنییەكەت هەوڵبدە هەموو ئەگەرێك تاقی بكەیتەوە، لەوانەیە وشە نهێنییەكەت هەندێك ژمارەی گرنگی تێدابێت وەك ژمارەی تەلەفۆن یان ڕۆژی لەدایكبوون، ناونیشانی ماڵەوەت یان شوێنی كارەكەت، هەندێك كات ناو وەك ناوی منداڵەكانت، هاوڕێكەت یان كەسێكی نزیك، هەروەها ئەگەری هەیە یادەوەرییەك بێت كە لە یاد ناكرێت.
دانانی وشەی نهێنی كە ئاسان بێت بۆ بیركەوتنەوە
ڕێگای زۆر هەیە بۆ دانانی وشەی نهێنی كە ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە لەهەمان كاتتدا قورسبێت بۆ هاككردن، وەك:
- بەكارهێنانی هەندێك ڕستە كە ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە، وەك دێڕە شیعرێك یان ناونیشانی نیشتەجێبوونت.
- بەكارهێنانی پیتی یەكەمی وشەكانی ڕستەیەك و درووستكردنی وشەیەكی نوێ.
- دروستكردنی ڕستەیەك كە مانای نەبێت لای هیچكەس بێجگە لە خاوەن وشە نهێنییەكە.
- بەكارهێنانی پیتی یەكەمی ئەو وشانەی گرنگن بەلاتەوە وەك ناوی منداڵ، ناوی شار، خوارنی دڵخوازت، كە دەبێتە هۆی ئاسان بیركەوتنەوەی وشە نهێنییەكەت.
گێڕانەوەی وشەی نهێنی سیستمی ویندۆوز
بۆ گێڕانەوەی وشەی نهێنی ویندۆوز پێویستت بە بەرنامەی تایبەت دەبێت كە باشتر وایە كۆمپیتەرەكەت ببەیتە لای كەسی شارەزا، بەرنامەكان وەك: Cian & Abel، Kon-Boot، ophcrack، Offline NT Password & Registry Editor.