ناوهڕۆك
ڕووەکە پاقلەییەکانی کوردستان
جۆری سەرەکی ئەم ڕووەکە لە هەرێمی کوردستاندا نۆکە و لە دوای ئەویش جۆرەکانی تر دێن وەک پاقلە و لۆبیا.
سەبارەت بە نۆک، ئەم بەروبوومە بەروبوومێکی زستانییە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، ئەم جۆرانەی لە کوردستاندا دەچێنرێ لە جۆری خۆجێیین وەک جۆری سلێمانی و جۆری دهۆکی. لەم ساڵانەی دواییدا جۆری نوێ هاتە ناوەوە کە بڕێکیان درێژن و بەرگەی ئافات و دەرد دەگرن، چاندنی ئەم ڕووەکە لە خاکەکانی ناوچەکانی باکور و باکووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی کوردستاندا سەرکەوتووە لەبەر ئەوەی خاکەکەیان شیاون بۆ ئەم ڕووەکە.
سەرچاوەکان
1454 بینین