ناوهڕۆك
چۆن سیستمی ساردكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین؟
1-ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگاداری گێچی حه‌ماوه بین و هه‌ر كات هه‌ستمان به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌بڕی ئاسایی خۆی كرد ئۆتۆمبێله‌كه ڕابگرین.
2-ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یكه‌ینه ڕادێته‌ره‌كه ده‌بێت دژه ژه‌نگ بێت، گه‌ر وا نه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك وه‌لفی حه‌ماوه ژه‌نگ ده‌یگرێت و جوڵه‌ی تیا نامێنێت، به‌وه‌ش سوڕی ئاو په‌كیده‌كه‌وێت و حه‌ماوه‌ی مه‌كینه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پاك بێت و هیچ جۆره خوێیه‌ك یان كلسێكی نه‌بێت، چونكه به‌وه‌ش شوڵی ناو ڕادێته‌ره‌كه ده‌گرێت و ئاو هاتووچۆ ناكات.
3-به بێ كارپێكردنی بزوێنه‌ر، ئاوی سارد مه‌كه‌نه ڕایته‌ری گه‌رمه‌وه، یان ئه‌گه‌ر وات كرد، ده‌بێت لێگه‌ڕێیت تامهكینهكه به‌هێواشی سارد ده‌بێته‌وه و دواتر كاری پێبكه‌یت، چونكه یاساكانی گه‌رمی ڕوونن و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی پله‌ی گه‌رمی كانزایه‌ك بهێنینه خوار، ئه‌وا بێگومان خوار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی مه‌كینه باش نیه.